دانەگاز: لە نووسینگەی سوودانییەوە داوای راگرتنی بەرهەمهێنانی گازمان لێ نەکراوە

02-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دانەگاز رەتیدەکاتەوە لەلایەن ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە داوای راگرتنی بەرهەمهێنانی گازیان لێکرابێت لە هەرێمی کوردستان.
 
دانەگاز هەواڵەکەی ماڵپەری ئەمریکی ( ئەلمۆنیتۆر) بە تەواوەتی بە "هەڵە و بێ بنەما" ناودەبات و دەڵێت، "سەرۆکوەزیرانی عێراق بە روونی ئارەزووی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز بە زووترین کات راگەیاندووە."
 
دانەگاز دەڵێت، "سوپاسی تایبەتی سەرۆکوەزیران و نووسینگەکەی دەکەین بۆ پاڵپشتییەکانیان و بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان و  سوپاسی بەرپرسانی دیکەی عیراق دەکەین بۆ سەردانی بەپەلەیان بۆ کێڵگەی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر روووداوەکە".
 
کاژێر 11:30ی شەوی چوارشەممەی رابردوو کرا، کۆگایەک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرایە ئامانج و بووە هۆی راگرتنی کاتیی کارەکانی و بڕانی کارەبا لەسەر بەشێکی زۆری هاونیشتمانییانی هەرێمى کوردستان.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی مۆنیتەر، دواى هێرشەکانى سەر کێڵگەى کۆرمۆر، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق داواى لە بەرپرسانى هەرێمی کوردستان کردووە بەرهەمهێنانى گاز لە کێڵگەکە رابگرن. 
 
راپۆرتەکە پشتی بەستووە بە گوتەى بەرپرسێکى باڵاى هەرێمى کوردستان، کە رایگەیاندووە داواکارییەکەى سوودانى بە پاساوی تەواونەبوونى ئەنجامى لێژنەى لێکۆڵینەوەکە بووە لە رووداوەکەدا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.