بەپێی نەخشەکەی؛ کەمتر لە 1٪ی رێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت

02-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە رەنگێکی شین، دوایین هێڵی دەربازبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان لە پێشابوور، رەنگی سووری سنوور دەبڕێت و دەچێتە نێو خاکی تورکیا، ئەوەش بەپێی ئەو نەخشەیەی پڕۆژەکە کە 2024 ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پەسندی کردووە.
 
بەگوێرەی نەخشە پەسندکراوەکە، کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، 12 کیلۆمەتری ئەو رێگەیە بە پێشابووردا تێدەپەڕێت و لە خاڵێکی سێکوچکەی سنووری هاوبەشی عێراق، تورکیا و سووریا دەردەچێت.
 
ئەو رێرەوە و شێوازی تێپەڕبوونی بە هەرێمی کوردستان، رێگەیەکی سەختی بەردەم دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ رێککەوتن لەبارەیەوە.
 
لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی پێکهێنراوە بۆ یەکلاکردنەوەی چۆنێتیی تێپەڕینی رێگەکە بە سنووری هەرێمی کوردستان بەر لە تێپەڕبوونی بۆ ناو خاکی تورکیا.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە رووداوی گوت: "لیژنە هاوبەشەکەش چەند کۆبوونەوەیەکی کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە کۆبوونەوەکانی بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەبارەی رێرەوی رێگەی گەشەپێدان."
 
رێگەی گەشەپێدان 1187 کیلۆمەتر دەبێت، لە بەندەری فاو لە بەسرە دەستپێدەکات تاوەکو دەچێتە سنووری باکووری کوردستان و تورکیا.
 
بەگوێرەی نەخشەکەی دەست رووداو کەوتووە، تەنیا 12 کیلۆمەتر بە سنووری هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت لە گوندی پێشابوور، کە سەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی سنووری پارێزگای دهۆکە، بەو پێیە بەگوێرەى نەخشەى ئێستا کەمتر لە 1%ی رێگەکە بە خاکی هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەرێمی کوردستان تێبینی لەو رێرەوە و ماوە و شوێنی تێپەڕبوونی بە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە رووداوی رایگەیاند: "ئەگەر گۆڕانکاریی رێرەوی رێگەی گەشەپێدان لەناو نەینەوا بکرێت، پێویستی بەوە دەبێت لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر گۆڕانکاریی نەخشەکە بدرێتەوە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری لە دەرەوەی سنووری پارێزگاکە بێت، پێویست بە دەنگدان ناکات."
 
تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە و حکومەتی عێراق دەیەوێت هاوتەریب لەگەڵ هێڵەکە، بۆریی گواستنەوەی وزەی هەبێت و ساڵی 2050 تەواو دەبێت؛ پێشبینی دەکرێت ساڵانە داهاتەکەی بگاتە 4 ملیار دۆلار.
 
لە نەخشەکە دەرکەوتووە کە 317 کیلۆمەتری رێگەی گەشەپێدان بە پارێزگای نەینەوا دەڕوات، بەر لە پێشابوور دەچێتە ناحیەی رەبیعە لەسەر سنووری سووریا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

شیعە چاوەڕێی سوننەیە؛ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەدرێتە عەسائیب؟

چوارچێوەی هاوئاهەنگی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن سوننەکانەوە دەکات، بۆ ئەوەی پشکی خۆی کە جێگری یەکەمە دیاری بکات؛ ئاماژەکان بۆ ئەوەن پۆستەکە بۆ "عەسائیبی ئەهلی حەق" دەبێت.