عێراق هاوردەکردنی شەش بەرهەمی قەدەخە کرد

02-12-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی شەش بەرهەمی کشتوکاڵی لە دەرەوەی وڵاتەوە قەدەخە کرد کە یەکێکیان تەماتەیە. وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هاوئاهەنگن و بڕیارەکە بۆ پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیە.
 
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رۆژی سێشەممە، 2-12-2025، لە راگەیێندراوێکدا قەدەخەکردنی هاوردەکردنی تەماتە، کەلەرم، قەڕنابیت، کاهوو، شێلم و چەوەندەری راگەیاند.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بڕیارەکە بەهۆی زۆریی بەرهەمی نێوخۆ و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزاریی ئابوورییە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی بەرهەمی نێوخۆ و پاڵپشتیکردنی جووتیاران.
 
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە، 2-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن.
 
هیوا عەلی رایگەیاند، هاوئاهەنگییەکی تەواویان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەیە و بڕیارەکەش بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمی نێوخۆیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە