پارتی تەقەدوم: بەرژەوەندیی کەرکووک و نیشتمان بخرێتە سەرووی هەموو کارێکەوە

03-09-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی رووداوەکانی کەرکووک رایگەیاند، بە نیگەرانی و گرنگیی زۆرەوە چاودێریی گرژی و کێشەکانی پارێزگای کەرکووک دەکات و پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران عێراق دەکات بۆ ئەوەی بەگوتەی خۆی دەرفەت نەدرێتە ئەوانەی لە ئاوی لێڵ راو دەکەن. 
 
رۆژی 3ی ئەیلولی 2023، پارتی تەقەدوم راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە نیگەرانی و گرنگییە زۆرەوە چاودێریی گرژی و کێشەکانی پارێزگای کەرکووکی خۆشەویستمان دەکەین کە هەڕەشە لە سەقامگیریی ئەو پارێزگایە دەکات، ئەگەر بە دانایی و  هەوڵی تەواوی سەرکردە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکان چارەسەر نەکرێت".
 
تەقەدوم دەڵێت پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و  پارێزگاری گیانی هاووڵاتیان، بۆ ئەوەی دەرفەت نەدرێتە ئەوانەی لە ئاوی لێڵ راو دەکەن، رێگە نەدرێت ناکۆکی و پشێوی لە پارێزگاکە دروست بێت کە تەنیا دوژمنانی سەقامگیریی و بازرگانانی قەیرانەکان تێیدا سوودمەندن".
 
پارتەکەی حەلبووسی داوا لە هەموو لایەک دەکات بەرژەوەندیی کەرکووک و نیشتمان بخەنە سەرووی هەموو کارێکەوە، گفتوگۆی راستەوخۆ بکرێت و ئاقڵانە مامەڵە و سەروەریی یاسا بەهێز بکرێت، هەروەک داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات دەستپێشخەری بکات لە رێگەی رێکارە یاسایی و فەرمییە پێویستییەکان و ئاسایش لە پارێزگاکە بسەپێنێت.
 
پارتی تەقدوم لە کۆتایی راگەیێندراوکەدا داوای جێبەجێکردنی ریککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکات. هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندی جێبەجێکردنی تەواو بەندەکانی رێککەوتنی سیاسی بن نەک بەشێکی.
 
رۆژی 02-09-2023 بەشێک لە کوردانی دانیشتووی کەرکووک دژی داخستنی رێگەی شارەکەیان و هەولێر خۆپێشاندانیان کرد، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک کە لە هەفتەی پێشوودا بەرامبەر داخستنی رێگەکە لەلایەن عەرەبەکانی شارەکەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو، بەشێوەیەکی تووند و بە گوـلە وەڵامی خۆپێشاندەرانی کوردیان دایەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 3ـی ئەیلوولی 2023، موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تاوەکو ئێستا چوار کوژراو و 15 بریندار هەن".
 
ناڕەزایی عەرەبەکان کاتێک فراوانتربوون، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدابوو بە گەڕانەوەی سەرجەم ئەو بارەگا و خانووانەی پێشتر هی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون و دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 ئەوانی تێدا نەماون. 
 
ئەوانەی دژی بڕیارەکەی سوودانی بوون، زۆرینە عەرەب و بەشێکی سەرەکییان لایەنگران و ئەندامانی حەشدی شەعبین، بەجۆرێک 29ـی مانگی رابردوو، سەجاد مەهدی، کەسی یەکەمی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کەرکووک بە پەیامنێری رووداوی گوت: "رێگەکان ناکرێنەوە و داخستنیان لە ئەنجامی تووڕەیی ئێمە بووە و دەمانەوێت بەو شێوەیە دەنگمان بگەیێنین بە حکومەتی عێراق".
 
دوای گیانلەدەستدانی چوار خۆپێشاندەری کورد و برینداربوونی 15ـی دیکە، ئەمڕۆ چادری رێگرەکان لابرا و رێگەی کەرکووک – هەولێر کرایەوە، هاوکات ئەو قەدەخەی هاتووچۆیەی دوێنێ بۆ ماوەی 24 کاژێر لە کەرکووک راگەیێندرا، کاژێر 8:30ی ئەمڕۆ هەڵگیرا و کۆتاییهات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.