عێراق وانەی پەروەردەی رەوشت بۆ خوێندن زیاد دەکات و نمرەشی لەسەر دەبێت

03-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
ووداو دیجیتاڵ

لە ئەمساڵەوە لە عێراق وانەی پەروەردەرى رەوشت (ئەخلاق) لە قوتابخانەکان دەخوێندرێت و بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە نمرەشی لەسەر دەبێت.
 
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە 28ـی ئابی 2025، بە نووسراوی فەرمی کارگێڕی سەرجەم قوتابخانەکانی لە عێراق ئاگادار کردووەتەوە بەوەی کە ئەم ساڵ وانەی پەروەردەی رەوشت (ئەخلاق) دەخوێنرێت.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، کە بڕیار دراوە ئەم وانەیە تاقیکردنەوەی لەبارەوە بکرێت و نمرەکانی لە کارتی قوتابیدا لە ساڵی خوێندنی 2025-2026 تۆمار بکرێت.
 
سامان جاف، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک بۆ کاروباری هونەری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەمان پێگەیشتووە، بەڵام پەرتووکى ئەو وانەیە نەگەیشتووە."
 
پێشتر لە 10ی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا، کە وانەیەکی رێنمایی رەوشت لە قۆناخی سەرەتایی و دواناوەندی بگوترێتەوە، بەبێ ئەوەی نمرەی لەسەر بێت. ئەمە یەکەم جارە بۆ ئەم ساڵی خوێندنی نوێ ئەو وانەیە بەگوێرەی کتێبێکی تایبەت دەبێت و تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت و نمرەکانی هەژمار دەکرێت.
 
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک بۆ کاروباری هونەری رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پڕۆگرامی وانەی رەوشتیان پێنەگەیشتووە و لەگەڵ گەیشتنیدا رێنمایی دەردەچێت، کە لە کام قۆناخدا دەخوێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.