زڕدایکێک لە بەغدا منداڵێکی حەوت ساڵان بە ئەشکەنجە و سووتاندن دەکوژێت

04-08-2023
هێمن بابان رەحیم
چیرۆکی کوژرانی مووسای حەوت ساڵان
چیرۆکی کوژرانی مووسای حەوت ساڵان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرەتای ڤیدیۆکە دانپێدانانی زڕدایکێک لەبارەی کوشتنی منداڵێکی حەوت ساڵانی هاوژینەکەی لە بەغدا؛ تاوانێک کە عێراقی راچڵەکاند. ئەو ژنە بە چەقۆ و لێدان بە کارەبا و ناچارکردن بە خواردنی بڕێکی زۆری خوێ و سووتاندن، مووسای کوشت. 
 
ئەحمەد وەلاء، برای مووسایە و دەڵێت، "سەرەتا مووسای هێنا و لە چێشتخانەکە رایگرت، قوتوویەک خوێی هێنا و لە چاوەکانی کرد، ئیدی ئازاری پێگەیاند و چاوی دەبرژایەوە، دواتر خوێی کرد بە قوڕگیدا، موسا دەیگوت دایە دەڕشێمەوە، دەڕشایەوە و دواتر دیسان پێیدەدایەوە."
 
رووداوەکە رۆژی 20ـی مانگی رابردوو لە ناوچەی خەتیبی شارۆچکەی شوعلەی بەغدا روویداوە. 
 
براکەی مووسا دەڵێت، "دەستەکانی لەسەر تەباخ سووتاند، هەڵیگرت و بە تووندی خستییە سەر تەباخەکە، چونکە زۆر بەهێز بوو، تەنانەت باوکیشم پێینەدەوێرا."
 
زڕدایکەکە لەدایکبووی ساڵی 1989یە، مردنی زڕ کوڕەکەی راینەچڵەکاندووە، دوای چوار کاژێر کە هاوژینەکەی دەگەڕێتەوە پێیدەڵێت کوڕەکەت مردووە و بڕۆ بینێژە.
 
ئەو زڕدایکە ناوی عەزرا جەنابییە، دەڵێت: "من دووجار رۆژی چوارشەممە لێمدا و بەر دیوارەکە کەوت، دواتر بەهۆی تووندیی لێدانەکەوە دووجار کەوت."
 
براکەی مووسا لە دانپێدانانەکانیدا بۆ پۆلیسی بەرەنگابوونەوەی تاوانەکانی بەغدا باسی ساتەکانی دوایی مردنی براکەی دەکات و دەڵێت، "هەناسەی نەمابوو، چاوەکانی سپی هەڵگەڕان، گوتم دایکە مرد، گوتی نا درۆ دەکات و نمایش دەکات، ئاوم بەسەردا کرد و دەمویست هەڵیبسێنم، دایکم گوێی پێنەدا، ئەمە کاژێر 11:00ـی بەیانی بوو، ئەو ژنە زۆر ئاسایی بوو تاوەکو کاژێر 3 گوێی پێنەدا، براکەم لە باوەشی من گیانی لەدەستدا."
 
بەپێی دانپێدانانەکانی ئەحمەد بێت زڕدایکیان بۆ شاردنەوەی ئەشکەنجەدانی براکەی جلی زستانەی لەبەرکردووە، باوکیشیان کە کارمەندی دەزگایەکی ئەمنییە گوتوویەتی رووداوەکە تووشی شۆکی کردووە.
 
لێکۆڵەر: بەزۆر خوێت پێداوە و لە چاوت کردووە، بەچەقۆ لەسەریت داوە، 31 جار بە دار لێتداوە، کەسی دیکەت لەگەڵدا بووە؟
عەزرا جەنانی: نەخێر گەورەم، بەتەنیا خۆم کردم
لێکۆڵەر: بە ئەشکەنجە کوشتت یان بە یەک لێدان مرد؟
عەزرا جەنانی: نەخێر گەورەم چەند جارێک و چەند رۆژێک لێمدا
لێکۆڵەر: وەڵامی پرسیارەکە بدەرەوە: بە ئەشکەنجە کوشتت؟
لێکۆڵەر: بەڵێ گەورەم بە ئەشکەنجە
 
کەسوکاری مووسا، سکاڵایان لە پۆلیس تۆمارکردووە و داوا دەکەن عەزر بە تووندترین شێوە سزا بدرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.