حکومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی جەمما هەشت رۆژ بۆ کوردانی ئێزدی دەکاتە پشوو

04-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن کوردانی ئێزدی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بەبۆنەی جەژنی جەمماوە، هەشت رۆژ بۆ کوردانی ئێزدی لە سەرانسەری عێراق کرایە پشوو. 
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ (چوار شەممە، 04-10-2023) کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد،  لەوانە هەشت رۆژ پشوو بۆ کوردانی ئێزدی بەبۆنەی جەژنی جەمماوە، هەروەها زیاتر لە هەشت ملیار دینار بۆ قەرەبووى ئەو خاوەن حەوزانەى ماسی کە پرۆژەکانیان تێکدرابوون تەرخان کرا و ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیاساى مافى بەدەستهێنانى زانیاریشی پەسندکرد.
 
نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى بڵاوکردەوە، رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەبۆنەی جەژنی جەمماوە، رۆژانى 6 تاوەکو 14ـی تشرینى یەکەمى هەموو ساڵێک بکرێتە پێشوو بۆ کوردانى ئێزدى لە سەرانسەرى عێراق.
 
هەروەها ئەنجوومەنى وەزیران پڕۆژەیاساى مافى بەدەستهێنانى زانیاریى پەسند کرد و بڕیاری دا بینێرێت بۆ پەرلەمان بەمەبەستى دەنگدان و پەسەندکردنى.
 
یەکێک لە بڕیارەکانى دیکە رەزامەندى دەربڕین بوو لەسەر ئەوەى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، گرێبەستى راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاى گواستنەوەى نەوتى سەر بە وەزارەتى نەوت و کۆمپانیاى گواستنەوەى دەریایی سەر بە وەزارەتى گواستنەوە بکات بۆ گواستنەوەى بەرهەمە نەوتییەکان، بەشێوەیەک کە 70%ـی لە رێگەى کۆمپانیاى گواستنەوەى نەوت و 30% لە رێگەى کۆمپانیاى گواستنەوەى دەریایی بێت.
 
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریشی دا، زیاتر لە هەشت ملیار دینار تەرخان بکات بۆ وەزارەتى کشتوکاڵ بەمەبەستى قەرەبووکردنەوەى ئەو خاوەن حەوزى ماسیانەى پێشتر حەوزەکانیان تێکدراوە و بەو هۆیەوە زەرەرمەند بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانى: هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین

سەرۆکوەزیرانى عێراق پرسەنامەى ئاراستەى گەل و حکومەتى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد بەهۆى گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و، راگەیاند "هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین."