72 تانەی هەڵبژاردن ماون و 7ـی ئەم مانگە یەکلا دەکرێنەوە

04-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆی 872 تانەی دژ بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تەنیا 72 یان ماون یەکلا بکرێنەوە. بە گوتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رۆژی 7ی کانوونی یەکەم سەرجەم ئەو تانانە یەکلا دەکرێنەوە و دواتر دەنێردرێن بۆ دادگەى باڵاى فیدڕاڵى بۆ پەسەندکردنى.
 
پێنجشەممە، 4ی کانوونی یەکەمی 2025، حەسەن زایر، ئەندامی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: 800 تانەی دژ بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە رەتکراونەتەوە و تەنیا 72 تانە ماون کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو (7ی کانوونی یەکەم) یەکلا دەکرێنەوە.
 
تانەکان دژ بەو ئەنجامەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقن کە لە 17ی تشرینی دووەمی 2025 لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
 
حەسەن زایر رایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ تانەیەک وەرنەگیراوە کە کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان هەبووبێت، دوای گەڕانەوەی وەڵامی ئەو 72 تانەیەی دیکەش، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پەسندی دەکات و دەینێرێت بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق بەمەبەستی پەسەندکردنی.
 
بەگوێرەی مادەی 54ی دەستووری عێراق، لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە، سەرۆککۆمار لە 15 رۆژدا مەرسوومی کۆماری بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دەردەکات و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، دواتر لە 3 رۆژدا سەرۆککۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت و ئەویش کاندیدى سەرۆکوەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماڵێکی زیانلێکەوتوو بەهۆی لافاوەوە. وێنە: هەرێم بورهان - رووداو

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاو چاوەڕێی لیستی زیانەکانین

عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی ئەمدواییە کۆبوونەوە و چاوەڕێی ئاماری کۆتایی زیانەکان دەکەن بۆ ئەوەی قەرەبوویان بکەنەوە.