بانکى ناوەندیی عێراق: رێگە نادەین بانکەکان دۆلاری هاووڵاتییان بگۆڕن بە دینار

05-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکى بانکى ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانى داهاتوودا رێوشوێنى دیکە دەگرنەبەر بۆ پڕکردنەوەى پێداویستى بازاڕ و پاڵپشتى دینار و پارێزگاریکردن لە بەهاکەى بەرامبەر بە دراوەکانى دیکە. گوتیشی، "رێگە نادەین بانکەکان بەبێ رەزامەندیی هاووڵاتیان دۆلارەکانیان بگۆڕن بە دینار".
 
محەممەد یونس، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى وەبەرهێنان لە بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند کە چاودێریى سەرجەم بانکەکان دەکەن لەگەڵ ئەو سکاڵایانەى لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێیان دەگات، ئەگەر بانکەکان ناچاریان بکەن دۆلارەکانیان لە هەژمارى ئەو بانکانە بکەن بە دینار، سزاى ئەو بانکانە دەدرێت، کە پەیوەست نابن بەو بڕیارەوە.
 
 محەممەد یونس بە میدیاى فەرمى عێراقى گوت، "بانکى ناوەندیى لە رێوشوێنە نوێیەکانیدا رێگرى لە بانکەکان دەکات کە دۆلارى هاووڵاتیان لە هەژمارە بانکییەکانیدا بگۆڕدرێن بە دینار بەبێ رەزامەندى خۆیان و رێگەشی بە هاووڵاتیان داوە کە هەژمارى بانکى بە دراوى جیاواز بکەنەوە".
 
بانکى ناوەندیى عێراق لە 2ی کانوونى دووەمى 2024ەوە رێنمایی نوێى خستە بوارى جێبەجێکردن کە تایبەت بوون بە حەواڵەى دەرەکى دۆلار کە لە دەرەوە حەواڵەى عێراق دەکرێت.
 
ئەو شوێنانەى کە بانکى ناوەندیى عێراق دیاریکردووە حەواڵەى دەرەکى دەیانگرێتەوە بریتین لە نێردە دیپلۆماسییەکان، رێکخراو و ئاژانسە نێودەڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنیى ناحکومى کە لە ئەمیندارێتیی گشتیى ئەنجوومەنى وەزیران تۆمارکراون ئەگەر لایەنى پارەدەرى ئەو رێکخراوانە مەرجى ئەوەیان هەبێت حەواڵەکەیان بۆ عێراق لە ناوخۆی عێراقدا بە دۆلار بدرێت، ئەو گرێبەستە حکومیانەى کە بە دۆلارى ئەمریکى کراون، هەروەها گرێبەستە بەردەوامەکانى پەیوەندیدار بە قەرز و کۆمەک و رێککەوتنە دەرەکییەکان.
 
بەرپرسەکەى بانکى ناوەندیى رایگەیاندووە، لە رۆژانى داهاتوودا رێوشوێنى دیکە دەگرنەبەر بۆ پڕکردنەوەى پێداویستى بازاڕ و پاڵپشتى دینار و پارێزگاریکردن لە بەهاکەى بەرامبەر بە دراوەکانى دیکە و ئەو رێوشوێنانەش کاریگەریى دەبێت لەسەر بەهاى دینار لە بازاڕدا و وا دەکات دۆلارى زیاتر بخرێتەڕوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.