ئەفسەرێکى سوپاى عێراق بەتۆمەتى تیرۆر دەدرێتە دادگە

05-02-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى بەرگریی عێراق ئەفسەرێکى سوپا رادەگرێت و بەتۆمەتى تیرۆر دەیداتە دادگە، کە بە گوتەى ئەو وەزارەتە "لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا وشەى نایاسایی و دوور لە رەوشتى درکاندووە"، ئەو ئەفسەرە لەو ڤیدیۆیەدا دەڵێت: "داعشەکانى عێراقى رەسەن و بوێرن، بەڵام مێشکیان بەتاڵکراوەتەوە."  
 
رۆژی 5ى شوباتى 2023، وەزارەتى بەرگریی عێراق روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەى بەوە داوە کە گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئەفسەرێکى سوپا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا وشەى "دوور لە رەوەشت و نایاسایی" بەکاردەهێنێت کە هیچ پەیوەندییەکى بەکارى ئەمنى و سەربازییەوە نییە.
 
وەک وەزارەتى بەرگریى عێراق دەڵێت کە ئەو ئەفسەرە راگیراوە و رێوشوێنى یاسایی پێویستیان لە دژى گرتووەتەبەر، بەگوێرەى مادەى چوارى تیرۆر رەوانەى دادگە دەکرێت بۆ ئەوەى بەگوێرەى یاسا سەربازییەکان "سزاى دادوەرانە" وەربگرێت. 
 
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا ئەو ئەفسەرە کە پلەى موقەدەمە دەڵێت: "چەکدارانى داعش، عێراقیى بوێر و رەسەنن، بەڵام مێشکیان بەتاڵکراونەتەوە." دەشڵێت: "بەویستى خودا داعش دەمێنێتەوە."  
 
مادەى چوارى یاسای بنبڕکردنى تیرۆر کە ئەو ئەفسەرەى پێ تۆمەتبار کراوە، تایبەت بە بەشداریکردنى راستەوخۆ یان هاوبەشی لە کارى تیرۆریستى یان پەردەپۆشکردنى، سزاکەى لە نێوان بەندکردنى تاهەتایی تاوەکو لەسێدارەدانە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە بەغدا

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: 135 ملیۆن لیتر یەدەگی بەنزینمان هەیە و هیچ قەیرانێک نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە وڵاتدا هەبێت و رایدەگەیێنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 30 ملیۆن لیترە و زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر بەنزینیشیان وەک یەدەگ هەڵگرتووە.