رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، چوار ملیۆن تۆن گەنمی هەڵگیراویان هەیە و پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ نزیکەی چوار ملیۆن تۆن گەنمی دیکە بەرهەم بهێنرێت.
چوارشەممە، 4ی شوباتی 2026، حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر بنەمای پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵ لەنێوان 3.5 بۆ 4 ملیۆن تۆن بێت، بەوپێیەی 3.5 ملیۆن دۆنم زەوی لە پلانی کشتوکاڵیدایە بۆ 2027.
وەرزی رابردوو، کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق پێنج ملیۆن و 119 هەزار تۆن گەنمی بەرهەمی ساڵی رابردووی لە جووتیاران وەرگرت.
حەیدەر گەرعاوی رایگەیاند، گەنمی هەڵگیراوی ئێستا چوار ملیۆن تۆنە، ئەگەر هیچ بەرهەرمێکیشیان نەبێت بەشی ساڵی 2027ـیشیان دەکات.
مانگی نیسان وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵ دەستپێدەکات؛ ساڵی 2025 تۆنێک گەنم بە 800 هەزار بۆ 850 هەزار دینار وەرگیرا.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند، 43 ئاش گەنم دەکەنە ئارد، کە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەیان سێ هەزار تۆنە و لە توانایاندایە پێویستیی ئارد بۆ ناوخۆ پڕ بکەنەوە، کە پێشتر هاوردە دەکرا و بڕەکەی لەنێوان 2.5 بۆ سێ ملیۆن تۆن بوو لە ساڵێکدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ