رووداو دیجیتاڵ
یەکەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق، لەناو خاکی سووریادا دوو بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە راگەیێنراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەو دوو بازرگانەی مادەی هۆشبەری بڵاوکردەوە.
ئۆپراسیۆنەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کارگێڕیی بنەبڕکردنی مادەی هۆشبەری سووریا ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق رایگەیاند: لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو بازرگانەدا کە وەک بازرگانی نێودەوڵەتی ناوى بردوون، 300 دەنک حەپی هۆشبەریان پێگیراوە کە کێشەکەی 50 کیلۆگرام بووە.
پێشتر لە 15ی کانوونی دووەمی 2026، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان سووریا و عێراق لە پارێزگای حومس و گوندەواری دیمەشق، تۆڕێکی بازرگانیی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر 2.5 ملیۆن دەنک حەپی هۆشبەری کاپتاگۆندا گیرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ