رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنبار پێگەیەکی حەشدی شەعبی بۆردوومان کرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار، بە تۆڕی میدیایی روووداوی راگەیاند، ئەو پێگەیەی چەکدارانی حەشدی شەعبی، کە بۆردوومان کراوە دەکەوێتە نزیک سەقلاوییە لە سنووری پارێزگای ئەنبار.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، هێشتا زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکراون.
ناحیەی سەقلاوییە دەکەوێتە قەزای فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار بە دووری 65 کلیۆمەتر لە شاری بەغدا.
لەو جەنگەی لە 28ی شوبات لەلایەن ئەمریکا و ئیسرئیل لە دژی ئێران دەستیپێکردووە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ ئێران راگەیاندووە بە مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک لەلایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ