رووداو دیجیتاڵ
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق دەڵێ، درۆنێکیان لە پارێزگای بەسرە خستووەتە خوارەوە کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درۆنێک لە ناحیەی سیبە لە سنووری پارێزگای بەسرە خراوەتە خوارەوە کە تەقەمەنیی هەڵگرتبوو.
ناحیەی سیبە لە سنووری قەزای ئەبوخەسیبە کە کەوتووەتە باشووری پارێزگای بەسرە.
سەعد مەعن رایگەیاند: "خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە کاژێر 16:00ی ئەمڕۆ بووە و لەلایەن یەکەی ئەندازیاریی مەیدانییەوە هەڵگیراوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە لە سنووری عێراق، لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلە کە لە 28ى شوباتەوە دەستی پێکردووە.
لە سەرەتای ئەم جەنگەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند جارێک بە درۆن و مووشەک کوێت، عومان، سعودیە، بەحرێن و قەتەری بۆردومان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ