رووداو دیجیتاڵ
رۆژی شەممە پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا و راپۆرتێک دەدات و خوێندنەوەى دووەم بۆ سێ پڕۆژەیاساى دیکە دەکات.
درەنگانێکی شەوی رابردوو، پەرلەمانى عێراق خشتەى کارنامەى کۆبوونەوەکەى بۆ رۆژی شەممە، 6ـی ئایار بڵاوکردەوە، کە شەش بڕگە لەخۆ دەگرێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژەیاسای هەموارى یاسای وەزارەتى کارەبا و جەژنى نیشتیمانى دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر راپۆرتى لێژنەى لێکۆڵینەوەى پەرلەمان دەدرێت لەبارەى رێوشوێنەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستى زانکۆى تکریت و چەند زانکۆیەکى دیکە.
هەر بەگوێرەى خشتەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاساکانى هاوکارى یاسایی، پەیمانگاى ئامادەکردنى رێگەپێدراوى پۆلیس و هەموارى یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.
کۆبوونەوەکەى پەرلەمانى عێراق هاوکات دەبێت لەگەڵ کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى عێراق کە قۆناخى دەنگدانى ماوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ