سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: رۆژی سێشەممە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت

21-12-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رووداو، رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا، لە هەمان کۆبوونەوەدا چارەنووسی مووچەکانی مانگی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و  عێراق دەکرێت.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، دووشەممە، 22ی کانوونی یەکەمی 2025، بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
 
لیستی مووچەی مانگی 10 لە 25-11-2025 و لیستی مانگی 11 لە 07-12-2025 رادەستی بەغدا کراون، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 12ش لە 16ی ئەم مانگەدا نێردراوە.
 
29ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر و لە سێ رۆژدا مووچەکەی دابەش کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."