رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەدات، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە "گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ