کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو: تائێستا هیچ هاوپەیمانییەک تۆمار نەکراوە

05-07-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تائێستا هیچ هاوپەیمانییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمار نەکراوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی چوارشەممە، 05-07-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی کۆمیسیۆن لە رۆژی شەممەوە دەرگەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتی کردووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ هاوپەیمانییەکی نوێ تۆمار نەکراوە".  
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "ئەوەی تائێستا هەیە، تەنیا نوێنەرانی پارتەکان هاتوون بۆ پرسیارکردن؛ هیچ  هاوپەیمانییەکی نوێ تۆمار نەکراوە".  
 
عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی شەممە، 01-07-2023، بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "لە ئەمڕۆ شەممەوە فەرمانگەی پارت و قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی بە وەرگرتنی داواکاریی تایبەت بە تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرد و تاوەکو 30-07 بەردەوام دەبێت."
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 18-12-2023ی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق؛ هەڵبژاردنەکە لە هەرێمی کوردستان ناکرێت.
 
ئەندامەکەی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، فۆرم لە بەشی تۆمارکردنی پارتەکان بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان هەیە و لە رێگەی ئەو فۆرمەوە دوایین زانیارییەکان پێشکێش دەکرێن و کۆمیسیۆن پشتی پێ دەبەستێت.
 
عیماد جەمیل گوتی، "پێویستە ناوی سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و ناوی هاوپەیمانییەکە تۆماربکرێت؛ دەبێت ناوی هاوپەیمانییەکەش نوێ بێت".
 
سەبارەت بە وادەی پێشکێشکردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، عیماد جەمیل رایگەیاند، لە 15-07 تۆمارکردنی بەربژێرەکان دەستپێدەکات و تاوەکو 13-08 بەردەوام دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.