وەزیری ناوخۆی عێراق: ئەمڕۆ ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە لووتکە

05-09-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی عێراق، ئاماری زیارەتکارانی بیانی بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن راگەیاند و دەڵێت، "ئەمڕۆ ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە لووتکە". 
 
عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "ژمارەی زیارەتکارانی بیانی بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن گەیشتووەتە ملیۆنێک و 750 هەزار زیارەتکار  لە هەموو دەروازەکانەوە".
 
وەزیری ناوخۆی عێراق گوتی، "هاتنی زیارەتکاران بەردەوامە لە میحوەرەکانی باشوور و رۆژهەڵات لە پارێزگای بابل و باکووری پارێزگای بەغدا بە چڕی دێن، ئەمڕۆ هاتنی ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە ئەوپەڕی لەگەڵ گەڕانەوەی پێچەوانە. هەموو ئاسانکارییەکیش دەکرێت." هەروەها گوتیشی، "سوپاس بۆ خودا لەم زیارەتەدا تائێستا هیچ کێشەیەکی ئەمنی یان خزمەتگوزاریی رووینەداوە."
 
هاتنی ئەم زیارەتکارانە بۆ بەشداریکردنە لە چلەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2023 بڵاوکردەوە، لایەنە پەیوەندارەکان ئاسانکارییان بۆ هاتنی زیارەتکاران کردووە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی (مونزرییە، زرباتییە، شیب، شلامچە، سەفەوان، مەندەلی، کەرکووک، قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف و فڕۆکەخانەی بەسرە).
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.