ژمارەى گیانلەدەستدان لە رووداوەکەى حەمدانیە گەیشتە 122 کەس

05-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ئاگرکەوتنەوەى حەمدانیە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 122 کەس و 28 بریندار هێشتا لە نەخۆشخانەن کە حەوتیان لە نەخۆشخانەکانى هەرێمى کوردستانن و 16 یان لە تورکیان.
 
رۆژی پێنجشەممە، 05-10-2023 دکتۆر مەنسوور مەعرووف، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى هۆڵى ئاهەنگەکەى حەمدانیە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 122 کەس و 41 تەرمیش لە دادپزیشکى نەینەوان کە نەناسراونەتەوە و پشکنینەکانیان نێردراوە بۆ بەغدا و هەفتەى داهاتوو ئەنجامەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێن."
 
رووداوەکە شەوی 26ـی ئەیلوولی2023، روویدا کە ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگگێڕانی هەیسەمی قەزای حەمدانیە کەوتەوە. بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیى نەینەوا ئاشکرایکرد کە هەشت بریندارى رووداوەکە لە نەخۆشخانەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە، لە هەلێر پێنج و لە موسڵ حەوت بریندار و لە تورکیاش چوار بریندارى دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 
دکتۆر مەنسوور مەعرووف گوتیشى: "ئێستا 28 بریندارى رووداوەکەى حەمدانیە لە نەخۆشخانە ماون، پێنج لە موسڵ، چوار لە هەولێر، سێ لە دهۆک و 16 لە تورکیا".
 
 رۆژی 1ـی تشرینى یەکەمى 2023 لیژنەى لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵەکەی حەمدانیە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرا کرد کە گوایە ئاگرەکە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە کەوتووەتەوە و لە راسپاردەکانیدا داوای لەسەرکارلابردن و دادگاییکردنی پێنج بەرپرسی سنوورەکەی کردووە لەنێویاندا قایمقامی حەمدانیە هەیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.