ئەمەریکا پێگەی سەربازیی خۆی لە عێراق بەهێز دەکات

07-01-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
پنتاگۆن بە هێزەکانی راگەیاندووە، لە هەموو کاتێک باشتر لە ئامادەباشی دابن.
پنتاگۆن بە هێزەکانی راگەیاندووە، لە هەموو کاتێک باشتر لە ئامادەباشی دابن.
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

پێشبینی دەکرا دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەبیانییەکان، ئەمریکا هێزەکانی لە وڵاتەکە بکشێنێتەوە. بەڵام هاوکات بە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، گۆڕانکارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا نەک تەنیا هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاددەکات، بەڵکو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B52 دەنێرێتە ناوچەکە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە  عێراق رایگەیاند، ئەمریکا بەنیازە فڕۆکەخانەیەکی تایبەت بە فڕۆکەی سەربازیی B52 لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار بکاتەوە. ئەوەش دەبێتە یارمەتیدەر بۆ نیشتنەوە و هەستانی ئەو فڕۆکانەی کە لە کوەیت و لە دوورگەی دیگارسیاوەهەڵدەستن."
 
لە ساڵی 2019دا و لە ئاکامی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا شەش فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B52ی لە قەتەر جێگیرکرد. ئەمڕۆ شەش فڕۆکەی دیکەی B52 رەوانەی دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی کران.
 
تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی B52:

- لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە بەرهەمدەهێنرێت

- یەکەمجار لە 1952 خرایەکار

- توانای هەڵگرتنی 32 هەزار کیلۆگرام لە بۆمب و چەکی هەیە

- توانای رۆیشتنی 14 هەزار کیلۆمەتری هەیە

- شەش مەکینەی هەیە

- درێژیی هەردوو باڵەکەی 56 مەترە

- لەشەڕی کەنداو، ئەفغانستان، بۆسنیا، کۆسۆڤۆ و شەڕی داعش بەکارهاتووە
 
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەرنامەیدایە چەند فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژ و 200 سەربازی مارینز بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕەوانەبکات.
 
ئەوەش لەدوای رەوانەکردنی 750 سەرباز لە باتالیۆنی 82ی تایبەتی ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازیی عەلی سالم لە کوەیت لەدوای هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە لە کۆتایی مانگی رابردوودا.
 
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکا، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێنە باری نائاساییەوە.
 
رۆژنامەکە نووسیوویەتی، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا رایگەیاندووە، هەر تۆڵەسەندنەوەیەک کە دەکرێت، دەبێت راستەوخۆ بۆ سەر ئەمریکا بێت و هەروەها دەبێت بە ئاشکرا لەلایەن سوپای ئێرانەوە بکرێت، نەک هێزە بە وەکالەتەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو

ترەمپ دەڵێ بە نەتەنیاهووی گوتووە هێرش نەکاتە سەر کێڵگە گازییەکانی ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، داوای لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران رابگرێ، بەتایبەت کێڵگە گازییەکان. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کێڵگەی (پارس)ـی باشوور، کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی گازی سرووشتییە لە جیهاندا و ئێران خاوەندارێتی بەشێکی دەکات و لە بەرامبەریشدا ئێران پێگەکانی وزەی قەتەری بۆردوومان کرد.