رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 7ـی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەباس فەرحان، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن و ئەندامیێتی ژمارەیەک بەڕێوەبەرانی گشتی، فەرمانبەرانی تەکنیکی، کارگێڕی، یاسایی و دارایی تایبەتمەند بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێندراوە.
لەبارەی ئەرکی لیژنەکە، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەرکی لیژنەکە بریتی دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و سیستمانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیساران دەردەچێت.
ئامادەکردنی پلانی تەکنیکیی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کاری پێکهاتە کارگێڕییەکانی دیکەی سەر بە کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە پرۆسەکە بەشێکی دیکەی ئەرکەکانی لیژنەکە دەبێت.
دیاریکردنی ئەو لیژنەیە لەکاتێکدایە رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان فهرمانى ههرێمی بۆ دياريكردنى رۆژى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان واژۆ كرد، کە رۆژى 10-6-2024ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ