عێراق رەنگی واژۆی بەرپرسانی دیاری کرد؛ سووری تۆخ بۆ باڵاترینەکانە

07-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، رەنگی ئەو پێنووسانەی دیاری کردووە کە دەبێت بەرپرسانی باڵا و فەرمانبەرانی حکومەت بۆ واژۆکردنی نووسراوە فەرمییەکان بەکاریبهێنن، بە جۆرێک رەنگی سووری تۆخ بۆ چوارە سەرۆکایەتییەکە و رەنگی شین بۆ فەرمانبەرانی ئاساییە.

بەگوێرەی نووسراوێک کە رۆژی 29-07-2025 دەرچووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، حەمید نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، فەرمانەکەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت، پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە.
 
رەنگەکان بەگوێرەی پلە و پۆستی بەرپرسان بەمشێوەیە دابەش کراون:
 
یەکەم: رەنگی سووری تۆخ؛ تەرخانکراوە بۆ واژۆی هەر یەک لە:
 
- سەرۆککۆمار
- سەرۆکوەزیران
- سەرۆکی پەرلەمان
- سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
- سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی
 
دووەم: رەنگی سووری کاڵ؛ بۆ واژۆی:
 
- جێگرانی سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان
- وەزیر و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن
- پارێزگارەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنەکان
 
سێیەم: رەنگی سەوز؛ بۆ واژۆی:
 
- بریکارانی وەزارەتەکان و ئەوانەی بە پلەی بریکارن
- خاوەن پلە تایبەتەکان
- بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆکی دەستەکان
- سەرۆکی یەکێتی، سەندیکا و رێکخراوە ناحکومییەکان
 
چوارەم: رەنگی رەش؛ تەنیا بۆ واژۆکردنی:
 
- پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان (بەگوێرەی یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2015)
- یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن
 
پێنجەم: رەنگی شین؛ بۆ واژۆی:
 
- سەرجەم فەرمانبەران، لە پلەی یاریدەدەری بەڕێوەبەرەوە بۆ خوارەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی حمس دەکات

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) لە شاری حمسی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی."