لە ئەنبار بەربژێرێک 'بە جەڵتەی دڵ' کۆچی دواییکرد

07-10-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئەنبار، یەکەمین بەربژێر کۆچی دواییکرد. گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگاکە دەڵێت، هۆکاری مردنەکەی بەهۆی جەڵتەی دڵ بووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2025 محەممەد دەڕاجی، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئیبتیسام عەباس شوجەیری، کە لەسەر هاوپەیمانیی تەفەوق لە بازنەی ئەنبار خۆی بەربژێر کردبوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد."
 
ئیبتیسام شوجەیری، بە ژمارە 26 لەسەر لیستی هاوپەیمانیی تەفەوق خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردبوو.
 
محەممەد حەموود، کە ئەویش یەکێکە لە بەربژێرەکانی هاوپەیمانیی تەفەوق، بە رووداوی گوت، "دکتۆر ئیبتیسام تەمەنی سەروو 50 ساڵ بوو، نەخۆشیی دڵی هەبوو، بەیانیی ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد."
 
بە گوتەی محەممەد حەموود، ئیبتیسام شوجەیری یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری فەلـلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار.
 
هاوپەیمانیی تەفەوق لەلایەن ئیبراهیم نامس، وەزیری پەروەردەی عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.