ئەندامێکى لیژنەى یاسایی: پەرلەمانی عێراق دەتوانێت تەمەنى کۆمیسیۆن درێژبکاتەوە

08-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، پەرلەمان دەتوانێت تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان درێژبکاتەوە.
 
دارا سێکانیانی، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، 8-4-2024، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "پەرلەمان دەتوانێت جارێکى دیکە تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان درێژبکاتەوە، بەو پێیەى پەرلەمان یاساى کۆمیسیۆنى داناوە و درێژیشی کردووەتەوە، بۆیە دەتوانێت جارێکى دیکە تەمەنى درێژبکاتەوە".
 
تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە 7ـى تەممووزى 2024 کۆتایی دێت، دواى ئەوەى پەرلەمانی عێراق لە رێگەى هەموارکردنى یاساى کۆمیسیۆنەوە شەش مانگ تەمەنەکەى درێژکردەوە کە لە 7ى کانوونى دووەمى ئەم ساڵ کۆتایی دەهات. 
 
درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆن بۆ ئەوە بوو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ـى کانوونى یەکەمى 2023 و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە ببات کە 10ـى حوزەیران بۆ ئەنجامدانى دیاریکراوە.
 
دارا سێکانیانی گوتیشى، "دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆن پەیوەستە بە سازانى لایەنەکان لە پەرلەمان و دواى ئامادەبوونى رێژەى یاسایی (165 پەرلەمانتار یان زیاتر) پێویستى بە دەنگى نیوە کۆیەکى ئەندامانى ئامادە بووە".
 
بەر لەوەی بڕگەى دووەمى مادەى حەوتى یاساى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان هەموار بکرێت، لە داڕشتەى پێشوویدا ئاماژە بەوە درابوو کە تەمەنى کۆمیسیۆن چوار ساڵە و مایەى درێژکردنەوە نییە، بەڵام دواى هەموارکردنەوەى، ئەو مەرجى درێژکردنەوەیەى تەمەنى لادرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.