رووداو دیجیتاڵ
یونسێف رایگەیاند، لە 14 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 9000 منداڵ لە عێراقدا بەهۆی شەڕەوە بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیە 3119یان گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، "لەو 17 ساڵەدا، 17500 منداڵ رووبەڕووی تووندوتیژیی سێکسی بوونەتەوە و 105 هەزار منداڵ بەزۆر لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کراون بە سەرباز."
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی منداڵان، ناسراو بە یونسێف، لە دوایین راپۆرتیدا لەبارەی کاریگەریی شەڕ لەسەر منداڵان رایگەیاند، لە ساڵی 2005 تاوەکو ساڵی 2022، 315 هەزار منداڵ رووبەڕووی کوشتن و زیانی زۆری گیانی بوونەتەوە، لەنێویاندا، 120 هەزار منداڵ لە جیهاندا کوژراون و بریندار بوون، کە 3119 منداڵیان لە عێراق کوژراون.
رێکخراوەکە لێکۆڵینەوەی لە 315 هەزار دۆسیەی منداڵان کردووە، ئەوانەی لەکاتی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکان لەنێوان ساڵانی 2008 تاوەکو 2022 کوژراون یان زیانی گیانییان بەرکەوتووە، "120 هەزار منداڵیان کوژراون یان برینداربوون؛ 105 هەزاریان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەزۆر کراونەتە سەرباز، 32500یان رفێندراون و 16 هەزاریان رووبەڕووی تووندوتیژیی سێکسی بوونەتەوە."
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، لەو ماوەیەدا 16 هەزار هێرش کراونەتە سەر منداڵان و نەخۆشخانەکان و 22 حاڵەتی رێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە منداڵان هەبووە.
هەرچی ژمارەی منداڵانی قوربانیی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانە، یونسێف، دەڵێت، "لە ساڵی یوتاوەکو ساڵی 2022 زیاتر لە 9000 منداڵ لە عێراق لە رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکان بوونەتە قوربانی، 3119یان کوژراون و 5938یان بریندار بوون،" واتە تێكڕا رۆژانە یەک منداڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ