بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی مەترسی دەخاتە سەر رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا

08-09-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەتکردنەوەی رێککەوتننامەی خۆر عەبدوڵڵا لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە، سەر بۆ رێککەوتنی دیکەش دەکێشێت، لەوانەش رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی عێراق لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شارەزایەکی ئابووری هۆشداری دەدات و دەڵێت دەستبردن بۆ رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا، بەهای  100 دۆلار بۆ سەرووی 300 هەزار دینار بەرزدەکاتەوە.
 
رائید مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی بۆ بە نادەستووریی دانانی پەسندکردنی رێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا لەنێوان عێراق و کوێت، دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم تانەدان لەو رێککەوتننامانەی پێش ساڵی 2015 کراون، لەسەرووی هەموویانەوە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە پەرلەمانی عێراق لە 2008 پەسندی کرد. 
 
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو هەنگاوە زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ خەڵکانی دیکە لە دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵا تۆمار بکەن. بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. هەڵوەشانەوەی رێککەوتننەکان دوور نییە کێشە و کاریگەری دیکە دروست بکەن، سەر بۆ شتی دیکە بکێشێت، پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیانە بکرێت".
 
ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "ئەگەر هەنگاو بۆ رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا ببرێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە قەیران دروست دەکات. ئەگەر کار بگاتە ئەمە ئەوا ئەمریکاییەکان پەیامی خۆیان دەگەیێنن".
 
رۆژی دووشەممەی رابردوو دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاریدا پەسندکردنی رێککەوتننامەی خۆر عەبدوڵڵا پێچەوانەی مادەی( 61/ چوارەم)ی دەستووری عێراقە کە دەڵێت: "پرۆسەی پەسندکردنی رێککەوتن و بەڵێننامەکان کە دەکرێنە یاسا دەبێت بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت". 
 
ئەو بڕیارە دادگەی فیدراڵی بە نادەستووریبوونی رێککەوتنەکە، مانای وایە عێراق تاکلایەنە رێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە، هەنگاوێک بە ئاراستەی گەرانەوەی مافی ئاویی وڵاتەکەی، هاوکات جارێکی دیکەش دەرگا دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ چارەسەکردنی کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە. 
 
رێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا لەنێوان عێراق و کوێت لە 2012 کرا و لە تشرینی دووەمی 2013 نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق واژۆی لەسەر کرد لەبارەی دابەشکردنی خۆر عەبدوڵڵا لەنێوان هەردوو وڵات. دواتر لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردرا و کرایە یاسای ژمارەی 42ی 2013، بەهۆی ئەو رێککەتننەوە عێراق  مافی لە خۆر عەبدوڵڵای هاوبەش لەگەل کوێت لەدەستدا و رووبەرێکی فراوانی ئاوی لەسەر حیساب عێراق درایە کوێت. ئەو هەنگاوە، مشتومڕ و ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە نووری مالیکی کە ئەوکات سەرۆکوەزیران بوو بەوە تۆمەتبارکرا کە سازشی لەسەر خۆرعەبدوڵڵا کردووە، کە رێڕەوێکی دەریاییە.
 
نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووری عیراق لە پۆستێکدا لەبارەی ئەو بڕیارەی دادگەی باڵای فیدراڵی و هەنگاوی دیکەوە دەڵێت، ئەگەر تانە لە رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدرێت، پێشبینی دەکرێت 100 دۆلار بگاتە 300 هەزار دینار و زیاتریش.
 
لە ساڵی 2008ـەوە رێککەوتنێکی ئەمنیی ستراتیژی لەنێوان ئەمریکا و عێراق هەیە، کە بە رێککەوتنی سۆفا ناسراوە، لە رێگەی ئەو رێککەوتنەوە جێگیربوونی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی عێراق رێکخراوە، بەڵام رۆژی 5ی کانوونی دووەمی 2020 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی دا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.