هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

08-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات رایگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە.
 
کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە، بەڵام راگرتنی گەشتەکانی بۆ بەیرووت، تاوەکو 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی سێشەممە 08-10-2024، زریان بەهجەت، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار و حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات گەشتی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە هەیە و بۆ هەرێمی کوردستان نییەتی.
 
زریان بەهجەت کە پێشتر بریکاری کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات بوو لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت، هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات لە 2013وە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان راگرتووە.
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات رایگەیاند، هەموو گەشتەکانی هاتن و چوون بۆ هەریەک لە عێراق، ئێران و ئوردن لە رۆژانی 4 و 5ی ئەم مانگە رادەگرێت؛ هۆکارەکەشی بۆ گرژییەکانی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.
 
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیمارات لە ساڵی 1985 دامەزراوە، گەشتی بۆ 120 وڵاتی جیهان و نزیکەی 256 فڕۆکەی هەیە. لە 2013 و 2016 خەڵاتی باشترین هێڵی گواستنەوەی ئاسمانیی جیهانی بەدەستهێناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 3-12-2024. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

لادانی هەمواری یاسای بودجە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی پەکخست

بە نوسراوی سەرۆکی لیژنەی دارایی بڕگەی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان لابرا. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: دوای لادانی بڕگەکە پەرلەمانتارانی کورد دانیشتنەکەیان جێهێشت.