رووداو - بەغدا
بەبۆنەی لەدایکبوونی شێخ عەبدولقادری گەیلانی، دەروێش و موریدانی تەریقەتی قادری چوونەتە لای مەزاری شێخ عەبدولقادر، هەریەکەو بەجۆرێک دروشمە ئایینیەکانی ئەم تەریقەتە دەڵێنەوە، لە باشووری کوردستانیشەوە زیاتر لە 300 کەس لە پەیڕەوانی تەریقەتەکەچوونەتە بەغدا.
مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەناو کورددا بە "حەزرەتی غەوز" ناسراوە، بووەتە ناوەندی کۆکەرەوەی کوردانی بەغدا. مەزارگەکە کەوتووەتە گەڕەکی کیفاحی بەشی رەسافەی شاری بەغدا.
شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە 10ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1077ی زاینی لەدایکبووە، تەواوی ژیانی لە بەغدا بەسەربردووە و سەرقاڵی بڵاوکردنەوە و پەرەپێدانی تەریقەتی قادری بووە، لە ساڵی 561ی کۆچی بەرامبەر 1165ی زاینی کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ