وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لەناو خاکی ئێران دەستمان بەسەر 64 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

18-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە هاوئاهەنگیی ئەمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شارێکى ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر 65 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

ئەو وەزارەتە لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئاشکرا کردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاویکردووەتەوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوئاهەنگیی ئەمنیی نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە شاری عەبادانی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە.
 
شاری عەبادان لە سنووری پارێزگای خوزستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە هاوسنووری پارێزگای بەسرەی باشووری عێراقە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو 64 کیلۆ هۆشبەرەی بە مەترسیدار وەسفکردووە و یەکەی بنەبڕکردنی مادەی هۆشبەری ئێران لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوکارییان بوون.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی عێراق، لە 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا دەست بەسەر نزیکەی 9 تۆن مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."