کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاو چاوەڕێی لیستی زیانەکانین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان چاوەڕێن لیستی زیانەکانیان پێ بگات، کە هەندێکیان لەلایەن ئەو وەزارەتە قەرەبوو دەکرێنەوە و هەندێکی دیکەشیان ئاراستەی لیژنەیەکی حکومەتی فیدراڵی دەکرێن.
 
عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی ئەمدواییە کۆبوونەوە و چاوەڕێی ئاماری کۆتایی زیانەکان دەکەن بۆ ئەوەی قەرەبوویان بکەنەوە.
 
9ی کانوونی دووەمی 2025، لافاو لە قەزای چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان دروست بوو، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە و زیان بە هەزاران ماڵ و کۆگا و دامەزراوەی فەرمی گەیشت.
 
عەلی جەهانگیر رایگەیاند، قەرەبووەکە تەنیا بۆ قەزای چەمچەماڵ نییە و شوێنی دیکەش دەگرێتەوە کە بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوون. 
 
دەشڵێت، لەدوای ئەوەی لیستی زیانەکانیان پێگەیشت، ئەوەی لە دەسەڵاتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بێت قەرەبوویان دەکەنەوە و ئەوانی دیکە کە ئامێری کارەبایی و پێداویستی دیکەیە، رەوانەی لیژنەیەکی باڵای حکومەتی فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیار لە قەرەبووکردنەوەیان بدرێت.
 
ئەو لیژنەیەی حکومەتی فیدراڵی کە بەرپرسە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو، سەر بە ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتە، کە بەشێکە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
 
پێشتر لە 15ی کانوونی یەکەمى 2025، فەریق روکن جەعفەر بەتات، سەرۆکی ناوەندەکە بە رووداوی رایگەیاند: "لیژنەیەکی تایبەت سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردووە و راپۆرتێکی فراوان لەبارەی قەرەبووکردنەوەکە ئامادە دەکات و بۆمان دەنێرێت."
 
کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی قەزای چەمچەماڵ لە رێگەی ئەم ماڵپەڕەوە راستەوخۆ بڕی ئەو هاوکارییانە پێشان دەدات کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆکراوەتەوە. ئەو پارانەی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو کۆکرانەوە و بڕەکەی زیاتر لە حەوت ملیار بوو، لە رێگەی ئەو کۆمیسیۆنەوە دابەش دەکرێت. 
 
کۆمیسیۆنەکە ئەپلیکەیشنێکی دروستکردووە و لەو رێگەیەوە کەسی زیانلێکەوتوو تۆمار دەکرێت. قەرەبووکردنەوەش لەسەر ئەم سێ ئاستەیە: سەرەتا ماڵ، پاشان دووکان و شوێنی بازرگانی، دواتر ئۆتۆمبێل. ئەگەر پارە لەوانە زیادبوو، دەکرێتە پڕۆژە بۆ سنوورەکە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

دوو سەرکردەی شیعە: یەکگرتوویی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بپارێزرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەبشیر یا عێراق و ئەمینداری رێکخراوی بەدر کە دوو لە پێکهێنەرانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکانن، داوا دەکەن یەکگرتوویی هاوپەیمانێتییەکە و یەکڕیزى لایەنەکانى بپارێزرێت. بە گوتەی سەرکردەی یەکێک لەو دوو هێزە، "پرسەکە لە ئاستی جیاوازیی تێڕوانینە و نەگەیشتووەتە ئاستی ناکۆکی."