رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەکات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژەیاسای پەسندکردنی ژمێرە کۆتایی ساڵی دارایی 2012 لە بەرنامەی کاردایە.
زۆزان عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی پێنجشەممە 09-03-2023 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاریش بەم شێوەیە دەبێت:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسندکردنی ژمێرە کۆتایی ساڵی دارایی 2012.
دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری 21ـەمینی یاسای ئەملاکی ژمارە 25ی ساڵی 1960.
سێیەم: راپۆرتی لیژنەی راسپێردراو بۆ خستنەڕووی راسپاردەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر.
چوارەم: لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ