عەقیدێکی سوپای عێراق کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەفسەرێکی پلە باڵای سوپای عێراق لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت بەهۆی بێبەشکردنی لە بینینی منداڵەکانی ئەو کارەی کردووە. 
 
ئەفسەرەکە ناوی میقداد مەحموود خوزەیر محەممەد جبوورییە و لەدایکبووی ساڵی 1983ـە. پلەی عەقید بووە لە فیرقەی 9ی سوپای عێراق، سەر بە وەزارەتی بەرگری.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە 8-12-2025 لە قەزای مەدائین لە ناوچەی کەسیبە ئەلغابات لە باشووری بەغدا روویداوە و تەرمەکەی لەنێو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.
 
سەبارەت بە هۆکاری خۆکوشتنەکەی، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، خۆکوشتنەکەی بەهۆی کێشەی خێزانی بووە، باس لەوەدەکرێت کە لەلایەن هاوژینی پێشووی رێگری لێکراوە منداڵەکانی ببینێت، بۆیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە