رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان دووەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات و پرسی پشکیان لە حکومەت و بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێ دەکات.
عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی ئەم هەفتەیە لە ماڵی موسەننا سامەرایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەبێت.
ئەوە دەبێتە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە لەدواى پێکهێنانی لە 23ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، کە پێنج لایەنی سوننەی براوەى هەڵبژاردن پێکیان هێناوە.
عەزام حەمدانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پشکی سوننەکان دەکرێت لە پۆستەکاندا لەگەڵ بەربژێریان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەو ئەنجوومەنە لە پارتەکانی تەقەدووم و جەماوەری نیشتمانی، هاوپەیمانێتییەکانی سەروەری، عەزم و حەسم پێکدێن، زیاتر لە 70 کورسییان لە پەرلەمانی عێراق هەیە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 8ی کانوونی یەکەم ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نارد بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی بە مەبەستی پەسندکردنی.
یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی حکومەتی نوێ پەیوەندیدارە بە سوننەکانەوە کە دیاریکردنی بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ