دادگەی فیدراڵی بڕگەیەکی یاسای دامەزراوەی شەهیدانی هەڵوەشاندەوە

10-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی ناوخۆ، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕگەیەکی یاسایی دامەزراوەی شەهیدانی هەڵوەشاندەوە، یاساکە رێگەی دەدا بە کەسوکاری شەهیدان لە وەزارەتە ئەمنییەکاندا لە خزمەتی سەربازییەوە بچنە سەر میلاکی مەدەنی.
 
دانیشتنی تایبەتی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر ئەو سکاڵایەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی سێشەممە 10ی شوباتی 2026 ئەنجامدرا.
 
بەگوێرەی بڕیاری دادگە، بڕگەیەکی مادەی 17ی هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراقی هەڵوەشاندەوە.
 
ئەو بڕگەیە لە هەمواری یاسای دامەزراوەکە ساڵی 2024 لە پەرلەمانی عێراق زیاد کرابوو، کە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ناچار دەکرد کەسوکاری شەهیدان کە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بەرەو سەرەوەیان هەیە، لە میلاکی سەربازیی ئەو وەزارەت و دەزگایانەوە بگوازرێنەوە سەر میلاکی مەدەنی لە هەمان شوێن.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی کاتیی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی رایگەیاند: ئەو بڕگەیە لەسەر داوای کەسوکاری شەهیدان لە هەمواری یاسای دەزگای شەهیدان زیاد کراوە، تاوەکو ئەوانەی کەسوکاری شەهیدانن لەو وەزارەتە ئەمنییەکانە بتوانن بچنە سەر میلاکی مەدەنی لەبری سەربازی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دینیاری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

پەرلەمانتارێک: بۆ دەربازبوون لە دۆخی دارایی، یەکێک لە بژارەکان دەرکردنی یاسای قەرزە

بۆ دەربازبوونی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق لە دۆخی دارایی، یەکێک لەو رێگەچارانەی باسکراوە دەرکردنی یاسای قەرزە لە پەرلەمانی عێراق. بە گوتەی پەرلەمانتارێک، کاریگەرییەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران دەردەکەون.