قەیس خەزعەلى: چوارچێوەی هاوئاهەنگی نایەوێت هێزی سەربازیی بیانی لە عێراق بمێنێتەوە

10-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمیندارى گشتیی عەسائیبی ئەهلى حەق دەڵێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی نایەوێت هێزی سەربازیی بیانی لە عێراق بمێنێتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سەردانەکەى محەممەد شیاع سوودانى بۆ ئەمریکا گرنگە.
 
ئەو گوتانەى قەیس خەزعەلی لە گوتارێکدا بوون بە بۆنەى جەژنى رەمەزانەوە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10ـی نیسانى 2024) لە بەغدا پێشکێشی کرد.
 
خەزعەلی رایگەیاند، هەڵوێستى سەرۆکوەزیران و هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى روونە و نایانەوێت هێزى سەربازیى بیانى لە عێراق بمێنێتەوە. 
 
زیاتر لە 2500 راوێژکاری سەربازیی ئەمریکا و دەیان راوێژکاری وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە هەرێمی کوردستان و عێراقن. 
 
رۆژی 8-4-2024 لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەغدا بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق و مایکڵ کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم کۆبوونەوە. 
 
لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، سرووشتی پەیوەندیی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و عێراق دەگۆڕدرێت بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 
پێنتاگۆنیش لەو بارەوە رایگەیاند، هەردوولا جەختیان لە پابەندبوونی خۆیان بۆ پڕۆسەی گۆڕانی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە قۆناخی لەنێوبردنی داعشەوە بۆ هاوئاهەنگی ئەمنیی درێژخایەنی نێوان عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردەوە. 
 
بڕیارە 15ـی نیسان، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆشکى سپى لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا کۆببێتەوە، دواى ئەوەى بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەگاتە ئەو وڵاتە.
 
ئەمیندارى گشتیی عەسائیبی ئەهلى حەق سەردانەکەی بە گرنگ ناوبرد و گوتی، عێراقییەکان دەتوانن "سەروەریى ئەمنى و سیاسیی وڵاتەکەیان بپارێزن." 
 
یەکێک لە ئامانجەکانى ئەو سەردانەى سوودانى؛ تاوتوێکردنى پرسی پەیوەندیى داهاتووى نێوان عێراق و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیی دژى داعشە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.