لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای بەغدا: 500 هەزار کەس داواکاریی دامەزراندنیان پێشکێش کردووە

10-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەڵێت، لە 5 رۆژی رابردوودا نزیکەی 500 هەزار کەس داواکاریی دامەزراندنیان پێشکێش کردووە.
 
11 هەزار و 362 کەس لە بەغدا دادەمەزرێن. لە رۆژی 5ی ئەم مانگەوە دەرگای پێشکێشکردن کراوەتەوە و یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
 
عولا تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 500 هەزار کەس داواکارییان بۆ دامەزراندنەکەی پارێزگای بەغدا پێشکێش کردووە.
 
 
عولا تەمیمی رایگەیاند، "دامەزراندنەکە بە گرێبەستە بۆ سێ ساڵ بە مووچەی مانگانەی 300 هەزار دینار."
 
دامەزراندنەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی سێ ساڵەی عێراق ژمارە 13ی تایبەت بە ساڵانی 2023، 2024 و 2025ـە، کە تێیدا 150 هەزار دامەزراندن بە گرێبەست تەرخانکراوە و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە.
 
عەبدولموتەلیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا رۆژی 10ی ئاداری 2025 رایگەیاند، 37 هەزار دامەزراندن بە گرێبەست بۆ بەغدا تەرخانکراون و رەزامەندی دراوە 22 هەزاریان بۆ بەری رەسافە بێت؛ نزیکەی 1500 کەسی دیکەش کە زۆربەیان مامۆستان دامەزراون.
 
بەم 11 هەزار و 362 کەسەوە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دیکە دەمێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەڵقەیەک لە دەستی ژنێکدا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

نووسینگەى مافى مرۆڤى بەسرە بۆ رووداو: 27 ژن و مێرد لەسەر گۆڕینەوەى هاوژین دەستگیر کراون

بەرپرسى نووسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى بەسرە رایگەیاند، "27 ژن و مێرد لەو پارێزگایە دەستگیر کراون، ئەوەش بە تۆمەتى گۆڕینەوەى هاوژینەکانیان، دۆسیەکەش لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ و دادگەکانەوە لێکۆڵینەوەى تێدا دەکرێت."