سوودانی بڕیارێکی بەپەلەی دا بۆ گەڕاندنەوەی هێزێکی عێراق کە لە پاکستان راهێنان دەکەن

10-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان؛ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاری دا بەپەلە ئەو هێزە بگەڕێندرێتەوە کە لە پاکستان راهێنان دەکەن.
 
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیارێکی بەپەلەی دەرکردووە بۆ گەڕاندنەوەی هێزێکی عێراق کە لە 500 ئەفسەر و پلەدار پێکدێت و بۆ مەبەستی مەشق و راهێنان لە پاکستانن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری گەڕاندنەوەکە بەهۆی "دۆخی هەنووکەیی" پاکستانەوە دراوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی ئەندامانی هێزە سەربازییەکەی عێراق.
 
هەروەها وەزارەتی بەرگریی عێراق راسپێردراوە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر تاوەکو بە زووترین کات ئەو هێزە بگەڕێندرێتەوە عێراق.
 
هۆکاری ئەو شەڕ و پێکدادانەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ رووداوێکی مانگی رابردوو دەگەڕێتەوە، کاتێک چەند چەکدارێکی دوو گرووپی پاکستانی هێرشیان کردە سەر هەرێمی کشمیری هیندستان و 26 گەشتیاری هیندۆسیان کوشت.
 
تاوەکو ئێستا لانیکەم 16 سڤیل و 3 سەربازی هیندستانی کوژراون و 59 سڤیل و دوو سەربازیش برینداربوون. لە پاکستانیش لانیکەم 35 سڤیل کوژراون و 58 سڤیلیش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە