سوودانی: هاوکار دەبین لە گەڕاندنەوەی چەکدارانی پێشووی داعش بۆ وڵاتەکانیان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، خواستیانە هاوکاربن لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بۆ گەڕاندنەوەی ئەو چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکانیان کە لە سووریا دەستگیرکراون.
 
ئەو گوتانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی کۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ میریانا سپۆلیاریچ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کە یەکشەممە 10ی ئایاری 2026 لە بەغدا کرا.
 
بەگوێرەی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا باسی دۆخی ناوچەکە و ئەو چەکدارانی داعش کراوە کە لە سووریاوە گوێزراونەتەوە بۆ گرتووخانەکانی عێراق.
 
سوودانی لە کۆبوونەوەیەکەدا رایگەیاندووە، گرنگە هانی وڵاتانی پەیوەندیدار بدرێت بۆ پابەندبوون بەو بڕیارەی پەیوەندیدارە بە گەڕاندنەوەی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکانیان.
 
لە 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی داعشی لە سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق دەستپێکرد کە پێنج هەزار و 704 کەس بوون.
 
بەگوێرەی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور پێزانینی هەبووە بۆ هەڵوێستی عێراق لەبارەی رادەستکردنی ئەو چەکدارانی کە عێراقی نین و رایگەیاندووە، بە شێوەیەکی جیدی کار بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان و دادگاییکردنیان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق

پێشکێشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە عێراق دەستیپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی پێشکێشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر و دبلۆم) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند و کۆتایی مانگی داهاتوو تاقیکردنەوە دەکرێت.