پێشکێشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە عێراق دەستیپێکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی پێشکێشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر و دبلۆم) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند و کۆتایی مانگی داهاتوو تاقیکردنەوە دەکرێت.  
 
د. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق یەکشەممە، 10ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆسەی پێشکێشکردن لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاوەکو 11ـی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەپێی ئەو رێنمایی و مەرجانەی بۆ وەرگرتن دیاریکراون.
 
لەبارەی ژمارەی کورسی و بەشەکان، گوتەبێژی وەزارەتەکە روونیکردەوە: "کۆی گشتی ئەو پرۆگرامانەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراون بریتین لە 2577 پرۆگرامی جیاواز لە پسپۆڕییە زانستی و مرۆییەکان، ئاستەکانی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا دەگرێتەوە."
 
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوا لە خوازیاران دەکات مەرجەکانی پێشکێشکردن جێبەجێ بکەن و ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ تاقیکردنەوەی توانست (تاقیکردنەوەی پێشبڕکێ)، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 30ـی حوزەیرانی 2026 بکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هاوپەیمانێتیی عەزم

گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەزم: پشکمان دوو وەزارەت و جێگری سەرۆکوەزیرانە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەدر رایدەگەێنێنت، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەی عەلی فالح زەیدی دەدات. راشیگەیاند، رێکخراوی بەدر داوای 2 وەزارەتی کردووە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆیان پێنەدراوە. پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێ، دەگەڕێنەوە بەغدا و بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان دەکەن