لە حەمرین و دیالە؛ دەزگای دژە تیرۆر دەستی بەسەر دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیی داعشدا گرت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە زنجیرە چیاکانی حەمرین و پارێزگای دیالە دەستیان بەسەر دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیدا گرتووە و حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشیان تێکداوە.
 
دەزگای دژە تیرۆری عێراق رۆژی یەکشەممە، 10ـی ئایاری 2026، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "مەفرەزە ئەمنییەکانی دەزگاکەمان، پشتئەستوور بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوام، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانییان دەست بەسەر دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیدا بگرن لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە سنووری نێوان پارێزگاکانی سەلاحەددین و کەرکووک."
 
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، هێزەکانی دژە تیرۆر حەشارگەیەکی پاشماوەکانی داعشیان لە قەزای مەندەلی لە پارێزگای دیالە پشکنیوە و تێکیان داوە، کە چەندین مادەی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و کۆگایەکی تری تەقەمەنی تێدابووە.
 
بەپێی ئەو وێنانەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردوونەتەوە، جگە لە دەستبەسەراگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنییانە، دەرکەوتووە کە چەکدارانی داعش پێداویستی رۆژانەیان لەو حەشارگانەدا داناوە، لەوانە جێگەی نوستن، ئامێری چێشتلێنان، بەهارات و هەموو ئەو پێداویستییانەی بۆ مانەوەی درێژخایەنیان لەو ناوچانەدا بەکاریان هێناوە.
 
دەزگای دژە تیرۆر دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی داعش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوام دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق . وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە

یاسای خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق هەموار دەکرێتەوە؛ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. بەپێی هەموارە نوێیەکە، گۆڕانکاریی گەورە لە مووچەی خانەنشیناندا دەکرێت و هەوڵیش دەدرێت کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش لە سوودمەندبوانی ئەو یاسایە بن.