وێستگەکانی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاقیدەکرێنەوە

10-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەزموونی لە 1079 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنەکە، رۆژی یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمیسیۆن یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەزموونی لە 1079 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی، تاقیکردنەوەکە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و 20 نووسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەبێ و فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنیش وەک دەنگدەر بەشداریی تێدا دەکەن. 
 
جومانە غەلای دەڵێت، ئامانج لەم کارە ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دڵنیابوونەوەیە لە کارایی و ئامادەیی ئامێرەکانی دەنگدان.
 
 
 ژمارەی پارتە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەن:
 
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 275 
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 222
- نەوەی نوێ: 288
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 278
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 285
- رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 225
- بەرەی گەل 261
- سۆسیال دیموکراتی کوردستان: 216
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت کە 320یان گشتی و 9یەکەی دیکە کۆتان.
 
گوتەبێژەکەی کۆمیسیۆن گوتی، وەک ژمارەی بەرایی نزیکەی 8 هەزار و 788 ناوەندی دەنگدان بۆ رۆژی هەڵبژاردن هەن، ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانیش 40 هەزار و 819 وێستگەیە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بەڵام رەنگە ژمارەکان بگۆڕدرێن.
 
لە عێراق نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە 21 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە و دەتوانن دەنگبدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی

بەڵێندەرانی عێراق: 30 تریلیۆن دینارمان لای حکومەتە

پاساوی کەمی نەختینە کێشەی لەنێوان بەڵێندەران و وەزارەتی دارایی عێراق دروست کردووە و بەهۆیەوە خۆپێشاندان دەکەن؛ بەگوێرەی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق، حکومەت 30 تریلیۆن دیناریان قەرزدارە.