لە بەغدا قاسەیەکی دزراو دۆزرایەوە؛ بڕێکی زۆر زێڕ و 66 هەزار دۆلاری تێدابوو

10-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنییەکان لە بەغدا دەستی بەسەر قاسەیەکی دزراودا گرت کە بڕێکی زۆر خشڵ و زێڕ و 66 هەزار دۆلاری ئەمریکی تێدابوو.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-08-2025، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی قاسەیەکی فڕێدراو لە ناوچەی کازمییە، تیمەکانیان رەوانەی شوێنەکە کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، قاسەکە 38 بازنی زێڕ، 8 ملوانکەی زێڕ و 66 هەزار دۆلاری ئەمریکی تێدا بووە.

 

 
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە قاسەکە لە ماڵی هاووڵاتییەک لە هەمان ناوچە دزراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، زێڕ و پارەکە رادەستی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کازمییە کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.