ئەم ساڵ وانەی "پەروەردەی رەوشت" لەسەرجەم قوتابخانەکانی عێراق دەخوێندرێت

10-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ساڵی خوێندنی 2024-2025 بۆ یەکەمجار بابەتی "پەروەردەی ئەخڵاقی" لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێت و کتێبەکە گەیشتووەتە بەشێک لە کۆگەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، دەشڵێت: "وانەکە تەنیا پەیوەست نییە بە رۆڵەکانی یەک ئایین یان مەزهەبێکی دیاریکراو."
 
کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، سێشەممە، 10-9-2024، بە رووداوی راگەیاند، کتێبی پەروەدەی ئەخڵاقی ئەم ساڵ چاپکراوە، لە ژمارەیەک پۆلەوە دەستپێدەکرێت و دواتر گشتگیر دەکرێت و سەرجەم پۆلەکان دەگرێتەوە، سەرەتا بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە پۆلی یەکی سەرەتایی و یەکی ناوەندی دەخوێندرێت، ئەو کتێبە نوێیە لە سەرجەم قوتابخانەکانی حکومی و ناحکومیش دەخوێندرێت."
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گوتی: "کتێبەکە گەیشتووەتە بەشێک لە کۆگەکانی کتێبی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان، ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە رۆشنبیریی رەفتار و هێڵە گشتییەکانی چاکەکاری و دادپەروەری و چەمکەکانی مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی گشتی تێدایە." 
 
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق: "قوتابیانی سەرجەم ئایینەکان ئەو کتێبە دەخوێنن و تایبەت نییە بە ئایین یان مەزهەبێکی دیاریکرا، چونکە لە بنەڕەتدا کتێبەکە ژمارەیەک بەهای وەکو راستگۆیی، سەرکەوتن، کارکردن، هاوئاهەنگی و هی دیکە لەخۆدەگرێت.
 
کتێبەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک دامەزراوە و دەزگای دیکە ئامادەکراوە، لەنێویاندا راوێژکارییەتی ئاسایشی نەتەوەیی، لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.