رووداو دیجیتاڵ
بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە رێگەی 906 لیژنەوە چاودێری هەڵمەتەکان دەکەن.
هەروەها، بڕیارە سبەی شەممە، کارتی بایۆمەتریی نوێ بەسەر بەشێک لە دەنگدەرانی شەش پارێزگای عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دابەشبکرێت، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، 18ـی ئەم مانگە کاروانی دووەمیش دابەشدەکرێت.
رۆژی هەینی، 10-11-2023، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نوێترین پێشهات پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان گەیشتنی بەشێکی زۆری کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانە لە دەرەوەی وڵات کە بڕیارە رۆژی شەممە، 11ـی ئەم مانگە دابەش بکرێن".
عیماد جەمیل گوتی، "لە کۆی ملیۆنێک و 900 هەزار کارتی بایۆمەتری بۆ ئەو کەسانەی تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردووەتەوە و ئەو کەسانەشی کە بەشداربووی نوێی هەڵبژاردنن، نزیکەی ملیۆنێک و 140 هەزار کارت وەکو کاروانی یەکەم گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەو کارتانە تایبەتن بە دەنگدەرانی ژمارەیەک ئۆفیسی پارێزگاکان، لەوانە ئۆفیسەکانی بەغدا لە هەردوو بەری کەرخ و رەسافە، هەروەها کەرکووک و دیالە و نەینەوا و ئەنبارن، کاروانی دووەم رۆژی 15ـی تشرینی دووەم دەگاتە عێراق و رۆژی 18ـی ئەم مانگە لە ژمارەیەک لە ئۆفیسەکانی دیکەی پارێزگاکان دابەشدەکرێت".
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تەنیا بە کارتی بایۆمەتری دەبێت، بۆیە ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن داوا لە هاووڵاتییان دەکات کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی رێژەی دەنگدەران زیاد بێت.
لەبارەی چاودێریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە، عیماد جەمیل گوتی، "لە رێگەی 906 لیژنەوە چاودێری بانگەشەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەکەین، لیژنەکان ناوەندیین سەر بە نووسینگەی پارێزگاکانن، جگە لە 16 لیژنەش لەگەڵ لیژنەی سەرەکیی بەشی سکاڵاکان لە نووسینگەی نیشتمانی راپۆرتی کۆتایی ئامادە دەکەن و پێشکێشی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت".
رۆژی 1ـی تشرینى یەکەمى 2023، بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق دەستیپێکرد، کە 45 رۆژ دەخایێنێت. بڕیارە لە 18ـى کانوونى یەکەمى 2023، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک بکرێت.
ئەمەی خوارەوە لیست و قەوارەکانی بەشدارە بەپێی پارێزگاکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق:
پارێزگای ئەنبار:
12 هاوپەیمانی و قەوارە:
-هاوپەیمانیی قیمەم، ژمارە (113)
-هاوپەیمانیی عەزمی عێراق-عەزم، ژمارە (146)
-هاوپەیمانیی ئەنباری یەکگرتوو، ژمارە (148)
-ئەنبار ناسنامەمانە، ژمارە (155)
- هاوپەیمانیی ئەخیاری نیشتمانی، ژمارە (162)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-سەروەری، ژمارە (185)
-نەبزی عێراقی، ژمارە (198)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-عەمار ملوکی خەڵەف تیبان دلێمی، ژمارە (211)
-حەسمی نیشتمانی، ژمارە (219)
-هاوپەیمانیی تەقەدومی نیشتمانی-تەقەدوم، ژمارە (227)
پارێزگای بابل:
13 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-گردبوونەوەی فاو-زاخۆ، ژمارە (112)
-رەوتی نیشتمانیی هۆزایەتی لە عێراق، ژمارە (114)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی مەدەنی، ژمارە (147)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-گردبوونەوەی پەرلەمانی گەل، ژمارە (174)
-حەیدەر جاسم شممەری، ژمارە (187)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-مەدار، ژمارە (228)
پارێزگای بەغدا:
47 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-دکتۆر دیار تاهیر ئاغا وەلی قەرەلووسی، ژمارە (103)
-ماهر رەشید حوسێن ئولفەت فەیلی، ژمارە (104)
- مەی جاسم ساعیدی، ژمارە (105)
-گردبوونەوەی فاو زاخۆ، ژمارە (112)
-رەوتی نیشتمانیی هۆزایەتی لە عێراق، ژمارە (114)
-ئەندازیار قودس ساعیدی، ژمارە (125)
-پارێزەر نەوال عەبدولڕەزاق خەمیسی، ژمارە (128)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-ئەندازیار زەیدوون غەسان سابری، ژمارە (135)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-ریمۆن جەمیل هرمز یوسف حەموودە، ژمارە (144)
-هاوپەیمانیی عەزمی عێراق-عەزم، ژمارە (146)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی مەدەنی، ژمارە (147)
-رێکخستنی نێوخۆ، ژمارە (149)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-سەنا ئیبراهیم جەبار فەیلی، ژمارە (157)
-فیراس شاکر غزی، ژمارە (165)
-پاریزەر عامر داود فەیلی، ژمارە (168)
-فائیز سەباح عەبوش ئەیوب سەمعان، ژمارە (169)
-هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی، ژمارە (170)
-دکتۆر رامی سامح، ژمارە (178)
-ئەندازیار عەلی شامل، ژمارە (179)
-شەرارە یوسف ئیسحاق حەنا، ژمارە (182)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-سەروەری، ژمارە (185)
-موهەنەد فەلاح ئەزریجاوی، ژمارە (188)
-موزەفەر عەزیز ئەحمەد زوهێری، ژمارە (189)
-زوهێر جاسم محەممەد عەلی، (192)
-هاوپەیمانی نەبنی(بونیادی دەنێین)، ژمارە (195)
-محەممەد موسا عەلی فەیلی، ژمارە (200)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-شێخ جاسم سورەمیری، ژمارە (204)
-عەلی عەبد حەمەد تائی، ژمارە (207)
-گردبوونەوەی عێراقی نوێ، ژمارە (208)
-ئازاد ئەکبەر یارکەرەم میر ئەرکەوازی، ژمارە (212)
-پارتی داعی، ژمارە (214)
-حەسەن حەموود سەحن محەممەداوی، ژمارە (215)
-تالیب محەممەد کەریم نیعمەتوڵا قەمبەر، ژمارە (216)
-ئینبیساق، ژمارە (218)
-حەسمی نیشتمانی، ژمارە (219)
- خەلدون فەرەج زوهێری، ژمارە (221)
-هاوپەیمانیی تەقەدومی نیشتمانی-تەقەدوم، ژمارە (227)
-مەدار، ژمارە (228)
-عەبدولڕەزاق شەبیبی، ژمارە (232)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای بەسرا:
19 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-هاوپەیمانیی شموخی بەسرا، ژمارە (111)
-گردبوونەوەی فاو-زاخۆ، ژمارە (112)
-فارس فڕەنک نسووری سەلمان بەتە، ژمارە (123)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-هاوپەیمانیی شارەکەم، ژمارە (139)
-رێکخستنی نێوخۆ، ژمارە (149)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-سەرکردایەتی، ژمارە (166)
-نائیل غانم عەزیز حەنا ساکۆ، ژمارە (180)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-حیزبی متمانە، ژمارە (191)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-گردبوونەوەی ئەجیال، ژمارە (206)
-هاوپەیمانیی تەسمیم، ژمارە (217)
-فاهرام هایک، ژمارە (223)
-گردبوونەوەی فەیحای فیدڕاڵی، ژمارە (230)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ژمارە (233)
پارێزگای دیالە:
16 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژمارە (120)
-بەرکەوتەی دیالە، ژمارە (121)
-هاوپەیمانیی عەزمی عێراق-عەزم، ژمارە (146)
-هاوپەیمانی هێزەکانی مەدەنی، ژمارە (147)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-سابیتون، ژمارە (153)
-سەروەری، ژمارە (185)
-پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە (197)
-هاوپەیمانیی دیالەی نیشتمانیمان، ژمارە (199)
-پارتی سۆسیالسیت دیموکراتی کوردستان، ژمارە (202)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-ئەندازیار سەدام حوسێن عەبدولکەریم ئەلقوڕەیشی، ژمارە (209)
-پارتی داعی، ژمارە (214)
-ئینبیساق، ژمارە (218)
-هاوپەیمانی تەقەدومی نیشتمانی-تەقەدوم، ژمارە (227)
پارێزگای کەربەلا:
11 هاوپەیمانی و قەوارە بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-گردبوونەوەی فاو-زاخۆ، ژمارە (112)
-هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-هاوپەیمانی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-هاوپەیمانی نەبنی(بونیادی دەنێین)، ژمارە (195)
-گردبوونەوەی ئەجیال، ژمارە (206)
-گردبوونەوەی عێراقی نوێ، ژمارە (208)
-داهێنانی کەربەلا، ژمارە (225)
-هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای کەرکووک:
18 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئەمیل بترۆس قوستەنتین ئیبراهیم ئاغا، ژمارە (102)
-بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو، ژمارە (109)
-هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، ژمارە (122)
-کەرکووکمان، ژمارە (136)
-ولنتینا ویلیەم یوسف جلۆ یوسف، ژمارە (140)
-کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، ژمارە (142)
-کەرەم رامز وستین ئەبلەحەد وستین، ژمارە (154)
-هاوپەیمانیی مەشخەڵی کەرکووک، ژمارە (163)
-ئنجیل زیا شیبا زیا بەرواری، ژمارە (164)
-سەرکردایەتی، ژمارە (166)
-جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ژمارە (167)
-هاوپەیمانیی عرووبە، ژمارە (175)
-لوئەی عادل یوسف بترۆس، ژمارە (177)
-هاوپەیمانیی مەدەنیی دیموکراسی، ژمارە (181)
-پارتی متمانە، ژمارە (191)
-ئیسماعیل یەحیا قەیسی، ژمارە (193)
- پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە (197)
-پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، ژمارە (202)
پارێزگای میسان:
12 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئەندازیار ئوسامە سەعدوون خدادی، ژمارە (107)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-ریاز عەبدولواحید شلاکە، ژمارە (138)
-رێکخستنی نێوخۆ، ژمارە (149)
-مەروان سەبیح موهتەم جەوهەر، ژمارە (151)
-بەڵێنی عێراقی، ژمارە (158)
-بزووتنەوەی بەغیرەتەکانی عێراق، ژمارە (173)
-خدر حەمید زوهێری، ژمارە (190)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-گردبوونەوەی ئەجیال، ژمارە (206)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای موسەننا:
9 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-گردبوونەوەی فاو-زاخۆ، ژمارە (112)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-جەماوەری موسەننا، ژمارە (176)
-هاوپەیمانیی موهیمە، ژمارە (183)
-هاوپەیمانی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای نەینەوا:
30 هاوپەیمانی و قەوارە:
-خدێدا خەڵەف عیدۆ حەمۆ حەمۆ، ژمارە (106)
-رەبیع یوسف ئەلیاس جەجی، ژمارە (115)
-پارێزەر حازم سەرحان کۆچەر، ژمارە (117)
-هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی، ژمارە (126)
-مارب عیماد ئەلیاس رەفۆ، ژمارە (132)
-یەکێتی خەڵکی نەینەوا، ژمارە (134)
-محەممەد عارف شەبەکی، ژمارە (145)
-هاوپەیمانی عەزمی عێراق-عەزم، ژمارە (146)
-هەیسەم سالم بەحۆ بترۆس، ژمارە (152)
-مەشعەل عەزیز حوسێن عەلی ئاغا، ژمارە (160)
-سامر نایف خەڵەف بەکر شەهوانی، ژمارە (161)
-هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی، ژمارە (170)
-سەروەری، ژمارە (185)
-عیدان شیفان شەڕۆ شێخ کالۆ، ژمارە (186)
-سەمام حەنین قەدۆ، ژمارە (194)
-ریاز قەریۆ حەنا، ژمارە (196)
-پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە (197)
-غەزوان حامد حەمید خەلیل داوودی، ژمارە (201)
-پارتی سۆسیاڵیست دیموکراتی کوردستان، ژمارە (202)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-هاوپەیمانیی حەدبای نیشتمانی، ژمارە (205)
-گردبوونەوەی عێراقی نوێ، ژمارە (208)
-عەلی کرنوس موراد عەلی خالیدی، ژمارە (210)
-ئەنوەر نازم عەباس، ژمارە (213)
-حەسمی نیشتمانی، ژمارە (219)
-نەینوا بۆ خەڵکەکەی، ژمارە (222)
-ناسنامەی نیشتمانی، ژمارە (224)
-هاوپەیمانیی تەقەدومی نیشتمانی-تەقەدوم، ژمارە (227)
-خەلیل زەنون جیهاد ئەحمەد، ژمارە (234)
-پارتی نیشتمانی بۆ نوێبوونەوە، ژمارە (235)
-سەروەری، ژمارە (185)
-حەسمی نیشتمانی، ژمارە (219)
پارێزگای نەجەف:
14 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-بزووتنەوەی وەفای عێراقی، ژمارە (110)
-واسیقون، ژمارە (127)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-رەزا حەمید عەزاری، ژمارە (133)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-رێکخستنی نێوخۆ، ژمارە (149)
-هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی، ژمارە (170)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-مەدار، ژمارە (228)
-بزووتنەوەی ئیدراک، ژمارە (231)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای قادسیە:
10 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی مەدەنی، ژمارە (147)
-رێکخستنی نێوخۆ، ژمارە (149)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای سەڵاحەدین:
11 هاوپەیمانی و قەوارە:
-عەزمی مەدەنی، ژمارە (131)
-هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی، ژمارە (170)
-هاوپەیمانیی چوارچێوەی نیشتمانی، ژمارە (171)
-ئەحمەد کامل عەلی زێدان ناسری، ژمارە (172)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-سەروەری، ژمارە (185)
-حیزبی متمانە، ژمارە (191)
-حەسمی نیشتمانی، ژمارە (219)
-جەماوەری نیشتمانی، ژمارە (226)
--هاوپەیمانیی تەقەدومی نیشتمانی-تەقەدوم، ژمارە (227)
-مەدار، ژمارە (228)
پارێزگای واست:
17 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-مونازڵ جاسم حەسەن، ژمارە (108)
-دکتۆر عادل محەممەد کازم، ژمارە (116)
-واستی جوانتر، ژمارە (118)
-مەحممود حاجم حجامی، ژمارە (119)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-محەممەد گۆران، ژمارە (137)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-هاوپەیمانیی خێوەتی واست، ژمارە (159)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-گردبوونەوەی ئەجیال، ژمارە (206)
-عەدنان رەمەزان بەدراوی، ژمارە (220)
-ئەحمەد حەسەن نزر، ژمارە (229)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
پارێزگای زیقار:
14 هاوپەیمانی و قەوارە:
-ئیشراقەی کانوون، ژمارە (101)
-حوسێن غەنی حیجامی، ژمارە (124)
-هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ژمارە (129)
-مەکینە، ژمارە (130)
-عەدنان کەریم عەزیز بەدر غالیبی، ژمارە (141)
-مزگێنی بدە عێراق، ژمارە (143)
-هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، ژمارە (150)
-هاوپەیمانیی موهیمە، ژمارە (183)
-هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی، ژمارە (184)
-هاوپەیمانیی نەبنی، ژمارە (195)
-هاوپەیمانیی بەهاکانی مەدەنی، ژمارە (203)
-گردبوونەوەی عێراقی نوێ، ژمارە (208)
-ئینبیساق، ژمارە (218)
-هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، (233)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ