ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق مانگانە شەش کۆبوونەوەی کردووە

11-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ماوەی سێ مانگدا پەرلەمانی عێراق 18 کۆبوونەوەی کردووە، واتە مانگانە شەش دانە. هەروەها 8 یاسای پەسندکردووە و لێپرسینەوەی لەگەڵ یەک بەرپرس کردووە. ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت، "دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کاریگەریی لەسەر کارەکانی پەرلەمان هەبووە."
 
بەپێی راپۆرتەکانی روانگەی پەرلەمانیی عێراق کە چاودێری کارەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات، لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پەرلەمانی عێراق، میوانداری هیچ بەرپرسێکی بۆ هیچ بابەتێک نەکردووە.
 
محەممەد عەنووز، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، پێیوایە بەتاڵیی کورسیی سەرۆکی پەرلەمان وایکردووە کارەکانی پەرلەمان خاو ببنەوە.
 
عەنووز بە رووداوی گوت، "پێویستە پەلە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چونکە نزیکەی چوار مانگ دەبێت پەرلەمان بەبێ سەرۆکە، لەکاتێکدا بەپێی یاسا دەبووایە لە کۆبوونەوەی یەکەمی دوای بەتاڵبوونی کورسییەکە سەرۆک هەڵبژێردرابا."
 
روانگەی پەرلەمانیی عێراق کە پڕۆژەیەکە لە چوارچێوەی رێکخراوی مەدارک بۆ توێژینەوە لە میکانیزمەکانی پێشڤەچوونی فیکری، کە بایەخ بە لێکۆڵینەوە لە کار و ئەدای پەرلەمانی عێراق دەدات، جگە لە ساڵانە و وەرزی، راپۆرتی مانگانەشی لەبارەی پەرلەمان و کارەکانییەوە هەیە، بەپێی راپۆرتی مانگانەی، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئەدای پەرلەمانی عێراق بەمشێوەیە بووە: 
 
مانگی کانوونی دووەم
- ژمارەی کۆبوونەوەکان: 4 کۆبوونەوە (3 کۆبوونەوە + کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆکردن).
- چاودێری: هیچ چاودێرییەک نەکراوە.
- بڕگەکان: 24 بڕگە، 17یان جێبەجێکراون و 7یان جێبەجێ نەکراون.
- یاسادانان: 9 خوێندنەوەی یەکەمی رەشنووسی یاسا، 4 خوێندنەوەی دووەمی رەشنووسی یاسا، دەنگدان لەسەر 3 یاسا.
- میوانداریی هیچ بەرپرسێک نەکراوە.
 
مانگی شوبات
- ژمارەی کۆبوونەوەکان: 10 کۆبوونەوە (9 کۆبوونەوە + کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆکردن).
- چاودێری: لێپرسینەوە لە سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی.
- بڕگەکان: 34 بڕگە، 25یان جێبەجێکراون و 9 یان جێبەجێ نەکراون.
- یاسادانان: 14 خوێندنەوەی یەکەمی رەشنووسی یاسا، 8 خوێندنەوەی دووەمی رەشنووسی یاسا، دەنگدان لەسەر 2 یاسا.
- میوانداریی هیچ بەرپرسێک نەکراوە.
 
مانگی ئادار
- ژمارەی کۆبوونەوەکان: 4 کۆبوونەوە.
- چاودێری: هیچ کارێکی چاودێری نەکراوە.
- بڕگەکان: 15 بڕگە، 11یان جێبەجێکراون و 4یان جێبەجێ نەکراون.
- یاسادانان: 4 خوێندنەوەی یەکەمی رەشنووسی یاسا، 6 خوێندنەوەی دووەمی رەشنووسی یاسا، دەنگدان لەسەر 3 یاسا.
- میوانداریی هیچ بەرپرسێک نەکراوە.
 
رۆژی 21-11-2023 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە واژۆی موحسین مەندەلاوی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراقی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە. لە نووسراوەکەدا کە رێککەوتی 20-11-2023ی لەسەرە، هاتووە، "پاڵپشت بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی، لە 14-11-2023ـەوە کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق هاتووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.