پەروین بوڵدان بۆ سری سورەییا: ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێن

11-07-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی کۆچکردوو، سری سورەییا ئۆندەر دەڵێت: ''بە ئاسوودەیی بخەوە سری هاوڕێباز، ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێن''.
 
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژی هەینی، 11ی تەممووزی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ سری سورەییا ئۆندەری نووسی: ''بەهیوای هەینیێکی خێردار. دەزانم چاودێری دەکەیت، دەبینیت، دڵخۆش و ئاسوودەیت. بە ئاسوودەیی بخەوە سری هاوڕێباز. ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێن''.
 
بوڵدان هەروەها نووسیویەتی: ''ئایندەیەک لەبەردەممانە، تێیدا ئیدی گەنجەکان نامرن و دایکەکان ناگرین. ئاشتیت بە دیاری پێشکەش بێت''.
 
ئەو گوتەیەی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەکاتێکدایە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان دابنێن.
 
لەبارەی شوینی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە، د. حەکیم عەبدولکەریم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەشدار لە رێوڕەسمەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە لە شوێنی رێوڕەسمەکەین و رێوڕەسمەکە لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت لە سنووری ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ژمارەی ئەو گەریلایانە 33 یان 44 کەس دەبن و دواتریش چەکەکانیان لەنێودەبرێن.
 
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری پێشووری پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، رۆژی 3-5-2025 بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستەی، لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا.
 
ئۆندەر رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریی 2013-2015 لە تورکیا هەبوو، هاوکات لە پرۆسەی چارەسەریی ئەم جارەی تورکیاشدا ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئۆجەلان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

سازان یان خاڵ، بەربژێری سوننە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە

لایەنە سوننەکان تاوەکو ئێستا لەسەر بەربژێرەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون، دوو بەربژێریان هەیە، ئەگەر بە سازان رێکنەکەوتن، بەگوێرەى خاڵى لیستە پێکهێنەرەکانى ئەنجوومەنى سیاسى نیشتمانى دەبێت