رووداو دیجیتاڵ
عێراق 20 تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی سووریا دەکات بۆ بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی هەفتەیەکە لە دارستانەکانی پارێزگای لازقیەى ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکاری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو 20 تیمە بە تەواوی پێداویستییەکانیانەوە رەوانەی سووریا دەکرێن، بۆ هاوکاریکردن لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە شاری لازقیەی سووریا کەوتووەتەوە.
لە 3ی تەممووزەوە ئاگر لە دارستانەکانی پارێزگای لازقیەی سووریا کەوتووەتەوە، تائێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.
نەواس سەباح شاکر رایگەیاند، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی ئەو 20 تیمە دەکرێت کە لە پارێزگای ئەنبارەوە رەوانەی سووریا دەکرێن.
بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاتر لە 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکانی لازقیە بەتەواوی سووتاون، بەگوێرەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سووریا، سەدان هەزار درەخت سووتاون.
هاوئاهەنگیکاری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەندامانی تیمە عێراقییەکە نزیکەی 80 کەس دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ