رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی لە بەرژەوەندیی نووری مالیکی سازشی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کردووە و لە بەربژێربوون کشاوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2026 فیراس مەسلەماوی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مەبەست لە کشانەوەکە، کردنەوەی ئەو گرێکوێرە و چەقبەستووییە سیاسییەی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بوو لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران."
گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گوتیشی، "بڕیارەکە تاکەکەسی نەبوو، بەڵکو بڕیاری سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بوو، بە کۆی دەنگ درا."
مەسلەماوی ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پڕۆژە و دیدگەمان هەیە و بەرژەوەندیی باڵای عێراقمان خستووەتە پێش بەرژەوەندیی تەسکی حیزبایەتی، ئەمە دووەم دەستپێشخەریی ئێمەیە، دوای ئەوەی دەستپێشخەرییەکمان پێشکێش بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد سەبارەت بە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران، ئێستاش هەنگاوی کردەییمان ناوە."
گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە دەشڵێت، دەیانەوێت "پەیامێکی راستگۆیانە" بگەیێنن، بەوەی کە ئامانجیان تەنیا بەرژەوەندیی عێراقە؛ "دوای ئەوەی بینیمان لە پرسی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران دا چەقبەستووییەک هەیە، پێویست بوو سازشێک بکرێت، بۆیە ئێمە دەستپێشخەریمان کرد."
بە گوتەی مەسلەماوی، هەندێک ناوی "لاواز یان نەناسراو" دەهێندران، کە لە ئاستی ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی داهاتوو نەبوون، "بۆیە بڕیارمان دا پشتیوانی لە کەسێکی بەهێز بکەین. چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاری دابوو کە بەڕێز سوودانی و مالیکی دابنیشن و لەنێوان خۆیاندا رێکبکەون، دواجار سوودانی بەو ئەزموونەی هەیەتی بڕیاری دا بکشێتەوە، بۆئەوەی رێگەکە خۆش بکات."
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 45 کورسیی بەدەستهێناوە، لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی 30 کورسیی لە خولی نوێی پەرلەماندا هەیە.
سەبارەت بە قۆناخی داهاتووی کاری هاوپەیمانییەکەیان، مەسلەماوی گوتی، "لە حکومەتی داهاتوودا بەشدار دەبین و رۆڵێکی بەهێزمان دەبێت لە دروستکردنی بڕیار و داڕشتنی ستراتیژییەت و جێبەجێکردنیدا."
داواشی لە لایەنە کوردستانییەکان کرد پەلە بکەن لە دیاریکردنی بەربژێری سەرۆککۆمار و دەڵێت، "ئەوە هەنگاوی سەرەکییە بۆ راسپاردنی سەرۆکوەزیران بۆئەوەی حکومەتی نوێ پێکبهێنێت."
بەگوێرەی مادەی 70 لە دەستووری عێراق، پەرلەمانی عێراق لە نێوان بەربژێرەکان سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێ بە زۆرینەی دوو لەسەرسێ 3/2 ی دەنگی ئەندامەکانی؛ هەروەها ئەگەر هیچکام لە بەربژێرەکان دەنگی زۆرینەی پێویستی بەدەست نەهێنا، ئەوا کێبڕکێ لەنێوان ئەو دوو بەربژێرە دەکرێت کە زۆرترین دەنگیان هێناوە، ئەو کەسەش زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا لە دەنگدانی دووەمدا دەبێت بە سەرۆککۆمار.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ