نووسینگەی سیستانی وەڵامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دایەوە: بۆچی دووبارە هەوڵ دەدەنەوە؟

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد رەزا سیستانی، کوڕی گەورەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق وەڵامی نامەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دایەوە و رایدەگەیێنێت، مەرجەعییەت دەستوەردان لە دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران رەتدەکاتەوە.
 
دکتۆر هادی حەکیم، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق و پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 11-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پێشنیازەکانیان بۆ بەربژێرانی سەرۆکوەزیران، بەڕێز محەممەد رەزا سیستانی وەڵامی نامەکەی داوەتەوە."
 
لە وەڵامەکەیدا کە وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، نووسینگەی سیستانی دەڵێت: "پێشتر مەرجەعییەتی باڵای ئایینی روونیکردووەتەوە کە پێشنیازکردنی ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆکوەزیران رەتدەکاتەوە. کەواتە بۆچی دووبارە هەوڵ دەدەنەوە؟"
 
ئەم وەڵامە لەکاتێکدایە، پێشتر عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، هەڵوێستی روونی بەرامبەر سەرکردەکانی حیزبی دەعوە و نووری مالیکی هەبووە و جەختی لەو دەستەواژەیە کردبووەوە کە دەڵێت: "تاقیکراو، تاقی ناکرێتەوە".
 
شەوی رابردوو، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە نووسینگەی موحسین مەندەلاوی کۆبووەوە، تێیدا تاوتوێی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و یەکلاکردنەوەی ناوی سەرۆکوەزیرانیان کرد.
 
هاوکات یاسر تەڵاڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی نووری مالیکی بە رووداوی گوت: "چوارچێوەی هاوئاهەنگی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەربژێر کردووە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق میوانداریی سێ بەرپرسی باڵا دەکات؛ داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق درێژە بە دانیشتنەکانی بدات و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی "داهاتی نانەوتی" دەبێت؛ بۆ ئەو مەبەستەش سێ بەرپرسی باڵای پەیوەندیدار بانگهێشت کراون